فرانس پرێس: رێژەی مردن بە كۆرۆنا لە ئێران دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فرانس پرێس: رێژەی مردن بە كۆرۆنا لە ئێران دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركرد

فرانس پرێس: رێژەی مردن بە كۆرۆنا لە ئێران دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركرد


پرس میدیا
ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لە ئێران تادێت بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت بەشێوەیەك ئەمڕۆ بۆ یەكەمینجار كەمتر لە 100 كەس بەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە سەر زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 98 هەشت كەس لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی  كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە مردوون، ژمارەیان بوو بە 4 هەزار و 683 كەس.
هاوكات  كیانۆش جهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، ئەمە یەكەم جارە لە ماوەی شەو و رۆژێكدا كەمتر لە 100 حاڵەتی مردن لە ئێران تۆماربكرێت، بەو هیوایەی ئەو دابەزینە لە ژمارەی قوربانیان بەردەوام بێت و پەتاكە بە یەكجاری ون بێت".

باسیلەوەشكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا هەزار و 574 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمەش تا ئێستا كۆی ژمارەی تووشبووان لە ئێران بۆ 74 هەزار و 877 حاڵەت بەرز بووەوە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا 48 هەزار و 129 حاڵەت بە تەواوی چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©