عەبدوڵا ئۆجەلان له‌باره‌ی زینی وەرتێ په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عەبدوڵا ئۆجەلان له‌باره‌ی زینی وەرتێ په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات

عەبدوڵا ئۆجەلان له‌باره‌ی زینی وەرتێ په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات

پرس میدیا 

ڕێبەری زیندانیكراوی پەکەکە باس له‌ كێشه‌ی زینی وەرتێ ده‌كات و داوا له‌ لایەنە کوردییەکان ده‌كات نەبنە ئامێری دەستی هێزە نێودەوەتییەکان و ده‌خوازێ هەمووان بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد یەکبگرن. 

بۆ یەکەم جارە داوی 21 ساڵ له‌زیندانیكردنی، رێگه‌ به‌ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان درا، به‌ تەلەفون لەگەڵ خانەوادەکە قسه‌ بکات. 

عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵا ئۆجەلان و ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی هەدەپە، بە دەنگی ئەمریکا راگه‌یاندووه‌ "ڕێبەری پەکەکە لەو پەیوەندییە تەلەفونییەیدا، تیشكی خستە سەر دۆسێی زینی وەرتێ لە باشوری کوردستان و ئەو کێشەیەی لە نێوان لایەنە کوردیەکاندا ڕوویداوە و پەیامی یەکێتی نێوان لایەنەکانی داوە". 

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه‌ "بەڕێز ئۆجەلان دەیەوێت لایەنە کوردییەکان نەبنە ئامێری دەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان و دەبێت هەموو بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد یەکبگرن". 

نزیكه‌ی مانگێكه‌ له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و پارتی و یه‌كێتی، له‌سه‌ر ناوچه‌ی زینی وه‌رتێ كێشه‌ دروست بووه‌و هێزه‌كانیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری راگرتووه‌و هێشتا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و هێزه‌ جوڵه‌ پێكراوه‌كان نه‌كشاونه‌ته‌وه‌. 





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©