لە کوردستان ماددەیەک بۆ ئاشکراکردنی کۆرۆنا دروستدەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە کوردستان ماددەیەک بۆ ئاشکراکردنی کۆرۆنا دروستدەکرێت

لە کوردستان ماددەیەک بۆ ئاشکراکردنی کۆرۆنا دروستدەکرێت

پرس میدیا

لە هەرێمی کوردستان، بڕی دوو هەزار تیوب لە ماددەی بەرهەمهێنراوی(VTM)ی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستدەکرێت.


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٠، بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، جێگرانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، وبەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و بەڕێوەبەری تاقیگەکانی نەخۆشخانەی کەلار، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /پەیمانگای تەکنیکی کەلار بڕی دوو هەزار تیوب لە ماددەی بەرهەمهێنراوی(VTM)ی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای بەشێوەیەکی فەرمیی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان کرد.

هەروەها ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامی ئامادەکردنی ئەو ماددەیە بۆ تیمەکانی پشکنینی فایرۆسی کۆرۆنا وە ھەروەھا رادەستکردنی زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ دەمامک بە ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆی ئیدارەی گەرمیان.

سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایەگەیاند: کە بەرھەمھێنانی ئەم ماددەیە بەو ماوەکورتە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە گەرمیان خاوەنی توانایەکی بەھێزی مرۆییە و دەتوانێت لە گرنگترین بوارەکانی ژیاندا داھێنان بکات.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©