توركیا هاوشێوەی سوریا دەیەوێت دەست بەسەر رووبەرێكی خاكی هەرێم بگرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

توركیا هاوشێوەی سوریا  دەیەوێت دەست بەسەر رووبەرێكی خاكی هەرێم بگرێت

توركیا هاوشێوەی سوریا دەیەوێت دەست بەسەر رووبەرێكی خاكی هەرێم بگرێت


پرس میدیا

شارەزایەكی بواری ئەمنیی عێراقی هۆشداری لە جموجۆڵەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان دەدات و دەڵێت: ئەنقەرە دەیەوێت هاوشێوەی سوریا دەست بەسەر چەند ناوچەیەكی خاكی عێراقیشدا بگرێت.

ئەمیر عەبدولمونعیم ساعدی ساعدی  بە "پێگەی مەعلومە"ی وتووە،" ئەو هێرشانەی ناو بەناو فرۆكە جەنگییەكانی توركیا دەیكەنە سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەڵگەیەی روونە لەسەر چاوتێبڕینەكانی توركیا لەو بەشە لەجوگرافیای خاكی عێراق.


ئاماژەی بەوەشداوە،" بۆ بەرپەرچدانەوەی چاوچنۆكییەكانی توركیا بۆ داگیركردنی بەشێك لە خاكی عێراق، دەبێت بەشێك لەسوپای عێراق بەرەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش بەرەو ناوچە سنوورییەكان بجوڵێنرێن.

ساعدی پێشب وایە، توركیا بە پاساوی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە سوورییەكان بەردەوام ناوچەكە بەئامانج دەگرێت، لەكاتێكدا راستییەكە پێچەوانەیە و ئامانج لێی دەستگرتنە بەسەر بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەروەك چۆن پێشتر ئەوەی لە سوریا كردووە.

ئەوشارەزایەی بواری ئەمنی ئەوەشیخستووەتەڕوو، پێویستە هەردوو لایەنی عێراقی و توركیا لەسەر یەك مێز دابینیشن و كێشە سنوورییەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن و خاڵی سەربازی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا دابنێن و لایەنی توركیش لەسەر ئەو كارو كردەوانەی لە هەرێمی كوردستان دەیانكات دادگایی بكرێت .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©