په‌رله‌مانتارێك باسی له‌شكركێشی سوپای عێراق ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

په‌رله‌مانتارێك باسی له‌شكركێشی سوپای عێراق ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێم

په‌رله‌مانتارێك باسی له‌شكركێشی سوپای عێراق ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێم

پرس میدیا 

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری، ئه‌وا ده‌ستوه‌ردانی سوپای عێراق ده‌بێته‌ پێویستییه‌كی حه‌تمی. 

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیوێتی "با رون بێت، ئه‌گه‌ر چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ پارتی و یه‌كێتی روبه‌روی یه‌كتر ببنه‌وه‌، داواكردن بۆ ده‌ستوه‌ردانی هێزی فیدراڵی ده‌بێته‌ پێویستیه‌كی حه‌تمی". 

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "ده‌ستوریش ته‌نیا پشتیوانی سوپای عێراق ده‌كات نه‌ هیچ هێزێكی بیانی". 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئێستا ساڵی ١٩٩٤ نیه‌ رێگه‌ بدرێت تاڵه‌بانیه‌كان ئێران و بارزانیه‌كان له‌وه‌ زیاتر توركیا بهێنینه‌ سه‌رمان، ئێمه‌ نابینه‌ ناوبژیوانی هیچ كه‌سیش. 

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ "شه‌ری ناوخۆ یانی كۆتایی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر چه‌كداری سه‌ر به‌ حزب و شوبهاندنیان به‌ مورته‌زه‌قه‌". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ هه‌ر سێ هێزی په‌كه‌كه‌ و یه‌كێتی و پارتی له‌ زۆینی وه‌رتێ بنكه‌ و باره‌گایان دامه‌زراندووه‌و رووبه‌رووی یه‌كتر وه‌ستاوون.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©