قائیمقامی سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتییان ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قائیمقامی سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتییان ده‌كات

قائیمقامی سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتییان ده‌كات

پرس میدیا

قائیمقامی سلێمانی هۆشداری ده‌دات، كه‌ هێشتا مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ڕه‌ویته‌وه‌و داواش له‌هاوڵاتییان ده‌كات كه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن. 

قائیمقامی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی نیسان، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ھێشتا مەترسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوەو لە ھەر کاتێکدا ئەگەری زیادبونی مەترسیەکان دەکرێت". 

هه‌روه‌ها داواش لە ھاوڵاتیان و کاسبکاران دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بن. 



ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌... 

قائیمقامی سلێمانی: داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن 

رۆژانە نێو بازاڕی شاری سلێمانی دەرمان رێژ دەکرێت 

لەدوای بڕیاری کردنەوەی بەشێک لە دووکان و قەیسەری و گوزەرەکانی نێو بازاڕی شاری سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی رۆژانە دوای داخستنی بازاڕ و دووکانەکان تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی و لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شەقام و قەیسەری و گوزەرەکانی نێو بازاڕ دەرمان رێژ دەکەن، ئەمە وەک رێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی کۆرۆنا و ھەڵمەتەکە لە رۆژانی داھاتووشدا بەردەوام دەبێت ، 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سوپاسی پابەندبونی ھاوڵاتیان دەکات و داوا لە کاسبکاران و ھەموو ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات لەکاتی بازاڕکردن و چونە دەرەوەیان بۆ کڕینی پێداویستیەکان وەک رێکارێکی خۆپارێزی خۆیان بە دووربگرن لە ھەموو جۆرە بەریەککەوتن و کۆبوونەوەیەک و دەستکێش و دەمامک بەکاربھێنن و بەتەواوی پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان بن، 

قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: ھێشتا مەترسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوەو لە ھەر کاتێکدا ئەگەری زیادبونی مەترسیەکان دەکرێت لەبەر ئەوە داوا لە ھاوڵاتیان و کاسبکاران دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بن. 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©