هاوکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی گەیشتە هەرێم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هاوکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی گەیشتە هەرێم

هاوکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی گەیشتە هەرێم

پرس میدیا

وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، داوایان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌ رێكەی نوێ درێژبكرێته‌وه‌، چونكه‌ هێشتا مه‌ترسیی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌.


سامان بەرزنجیی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی، بەو وەرگرتنی ئەو کۆمەک و هاوکارییانە کرد کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی (WHO)گەیەنراونەتە کوردستان، راشیگەیاند: پەیوەست بە دابەشکردنی موچەی کارمەندانی تەندروستیی، ئەوە پرسێکە پەیوەندی هەیە بە وەزارەتی داراییەوە و ئێمە سوپاسیان دەکەین کە هاوکارمان بوون و مانگی رابردوو وەزارەتی تەندروستیی یەکەمین وەزارەت موسچەی وەرگرتوە.

بەرزنجیی جەختیکردەوە: رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی به‌ بڕی نزیكه‌ی ٥٠٠ هەزار دۆلار، پێداویستیی پزیشكیی و پێداویستیی خۆپارێزیی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێی، پێشکەشی هەرێمی کوردستان کردوە لەوانەش سێ ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، سێ مۆنیته‌ر، جل و به‌رگی تایبه‌تیی خۆپارێزیی و كه‌ل و په‌لی تری خۆپارێزیی وه‌ك ده‌ستكێش و دەمامک و چاویلكه‌ و پێداویستیی تر كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان پێویستن.

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، راشیگەیاند، وەکو وەزارەتی تەندروستیی رۆژانە هەنگاوەکانی کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتیان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان نییە کە بتوانن بڵێین مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوبووە، بەڵکو تەنها حاڵەتەکانی تووشبوون کەمیکردوە.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©