لایەنە شیعەكان سەرجەم كاندیدانی كابینەكەی كازمی- ییان رەتكردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لایەنە شیعەكان سەرجەم كاندیدانی كابینەكەی كازمی- ییان رەتكردەوە

لایەنە شیعەكان سەرجەم كاندیدانی كابینەكەی كازمی- ییان رەتكردەوە


پرس میدیا 

 لایەنە شیعییەكانی عێراق ئەمشەو لەماڵی هادی عامری كۆبوونەوە و بڕیاریاندا سەرجەم كاندیدانی کابینەکەی مستەفا کازمی رەتبكەنەوە بەكاندیدانی كورد و سوننەكانیشەوە.

ب میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە ئەمشەو سەرکردەکانی شیعە کە پێکهاتبوون لە عەمار حەکیم ،نوری مالکی، حەیدەر عەبادی، قەیس خەزعەلی، نوێنەری موقتەدا سەدر، فالح فەیاز و عەمار توعمە، لە ماڵی هادی عامری کۆبوونەوە.

ئاشكراشیانكردووە، لە دوای کۆبوونەوەکە ئەو سەرکردانە بڕیاریاندا، سەرجەم کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی موستەفا کازمی ڕەتبکەنەوە بەكانیدانی كورد و سووننەكانیشەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، بڕیاربوو لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو كەكابینەكەی كازمی  كە لە 22 وەزارەت پێكهاتووە كە 11 بۆ شیعە، شەش بۆ سوونە، سێ بۆ کورد و دووانەکەی تریش بۆ کەمینەکان، لەپەرلەمانەوە متمانەی پێبدرێت، بەڵام سەرجەمی ئەو کاندیدانەی کە کازمی پێشکەشی لایەنە شیعەكانی کرد بە کاندیدەکانی سوونە وکوردیشەوە رەتكرانەوەوە بەوەش دەبێت جارێكی دیكە مستەفا كازمی كاندیدی نوێ دیاریبكات كە ئەوەش ماوەیەكی دیكەی دەوێت. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©