ترەمپ ئه‌مڕۆ بڕیاری قەدەغەی کۆچکردن بۆ ئەمریکا واژۆ دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ترەمپ ئه‌مڕۆ بڕیاری قەدەغەی کۆچکردن بۆ ئەمریکا واژۆ دەکات

ترەمپ ئه‌مڕۆ بڕیاری قەدەغەی کۆچکردن بۆ ئەمریکا واژۆ دەکات

پرس میدیا 

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئه‌مڕۆ بڕیاری قەدەغەی کۆچکردن بۆ ئەمریکا واژۆ دەکات. 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاندووه‌ "ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی نیسان، واژۆ لەسەر بڕیاری قەدەغەی کۆچکردن بۆ ئەمریکا دەکات". 

هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ رونیشیکردۆتەوە "ئامانج لەو بڕیارە ئیدارییە بۆ پاراستنی کرێکارانی وڵاتەکەمه‌ لە کاریگەرییەکانی کەوتنی ئابوری بەهۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە". 

هاوكات سەرۆکی ئەمریکا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ جگە لەم بڕیارە، هاوکات لەبەشی باشوری سنورەکانی ئەمریکا بەدرێژایی 170 میل لەدروستکردنی دیواری نوێ و بەناردنی 27 هەزار سەربازی مەکسیک بۆ سنورەکان توانیویانە بەتەواوەتی هاتوچۆی سنورەکان توندتربکەن و ناوچەکەش کۆنترۆڵبکەن. 

له‌به‌شێكی تری تویته‌كه‌یدا، باسی له‌وه‌شكردووه‌، بەو هەنگاوە، پاش هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و کردنەوەی وڵاتەکەیان دەرفەتی کار بۆ ئەمریکییەکان زیاتر دەبێت. 

له‌ئێستادا ئەمریکا بەتۆمارکردنی زیاتر لە 45 هەزار حاڵەتی مردن و 825 هەزار حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا هێشتا لەریزی پێشەوەی وڵاتانی جیهاندایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©