ترەمپ پەیامێک ئاڕاستە مسوڵمانانی جیهان دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ترەمپ پەیامێک ئاڕاستە مسوڵمانانی جیهان دەکات

ترەمپ پەیامێک ئاڕاستە مسوڵمانانی جیهان دەکات

پرس میدیا 

سەرۆکی ئەمریکا بە بۆنەی هاتی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی مسوڵمانانی جیهان دەکات.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی کۆشکی سپی، پەیامێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردەوە، كه‌تێیدا پیرۆزبایی لە سەرجەم مسوڵمانانی ئەمریکا و جیهان ده‌كات به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز. 

هه‌روه‌ها هەر له‌ پەیامەكه‌یدا دۆناڵد تره‌مپ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، كه‌ مانگی رەمەزان هەلێکە بۆ نوێکردنەوە و بەهێزکردنی باوەڕی مسوڵمانان لە رێگەی نوێژ و رۆژ و خوێندنەوەی قورئان و کاری باشەوە. 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "ئاشتی، خۆشەویستی و رێزگرتن لە یەکتر، ئەو پێوەرانەی لەلایەن دینی ئیسلامەوە گرنگی پێدەدرێت، لەگەڵ بەها باڵاکانی جیهاندا دەگونجێت". 

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیوێتی "رەمەزان پیرۆزبێت". 

ئەمە لەکاتێکدایە، كه‌ ئه‌مڕۆ هەینی 24ی نیسان، وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی 2020 دەستنیشانکرا و موسڵمانان به‌رۆژوو ده‌بن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©