"ئاڵەنگاریی گەورە لەبەردەم کازمییدایە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"ئاڵەنگاریی گەورە لەبەردەم کازمییدایە"

"ئاڵەنگاریی گەورە لەبەردەم کازمییدایە"

پرس میدیا 

دوای ڕاسپاردنی مستەفا کازمیی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، یونامیی هەڵوێستی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد ئاڵەنگارییەکانی بەردەم داهاتووی عێراق پێویستیان بە سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو هەیە.

بلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕاسپاردنی مستەفا کازمیی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاگەیاند.

لە تویتێکدا، ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە کە ڕێز لە هەوڵەکانی عەدنان زورفی دەگرن کە لە ماوەی رابردوودا هەوڵی پێکهێنانی حکومەتی دا و سەرکەوتوو نەبوو.

لە تویتەکەدا یۆنامی پێشوازیی لە ڕاسپاردنی مستەفا کازمیی دەکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

ڕوونیشیکردووەتەوە ئاڵەنگاریی گەورە لەبەردەم داهاتووی عێراقدایە و سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو پێویستە، کە بە دڵسۆزیی و لێبڕوانە کار بکات.

دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەلاویی و عەدنان زورفی سەرکەوتوو نەبوون لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، سەرۆک کۆمار مستەفا کازمیی ڕاسپارد بۆ ئەو مەبەستە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©