ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کۆبوونەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کۆبوونەوە

ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کۆبوونەوە

پرس میدیا

بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ڤیدیۆ کۆنفرانسی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بەڕیوەچوو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای چاکسازی یەکەمین کۆبوونەوەیان بە ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزم و چوارچێوەی یاسایی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرا". 

لە کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەنجامدانی چاکسازی بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئامانجیش لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بەدیهێنانی دادپەروەریی و شایستەبوونە و دەبێ هەموو بوار و سێکتەرەکانیش بگرێتەوە، دابینکردنی ماف وئیمتیازاتی یاسایی مووچەخۆرانی ڕاستەقینە وشایستە ئامانجی سەرەکیمانە". 

وەزیرە پەیوەندیدارەکان راپۆرتی تایبەتیان سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو، لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی راپۆرتی وەزارەتەکانی پەسەند کرد و سەرجەم وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت ڕاسپێردران بە پێکهێنانی لیژنە لاوەکیەکان و دەستبەکاربونیان لە زوترین کاتدا لە چوارچێوەی ماددە و بڕگەکانی یاسای چاکسازیی.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©