پشكنینی كۆرۆنا بۆ پێشنوێژ و كارمه‌ندی مزگه‌وته‌كان ده‌كرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پشكنینی كۆرۆنا بۆ پێشنوێژ و كارمه‌ندی مزگه‌وته‌كان ده‌كرێت

پشكنینی كۆرۆنا بۆ پێشنوێژ و كارمه‌ندی مزگه‌وته‌كان ده‌كرێت

پرس میدیا 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی‌ گەرمیان، داوا له‌ پێشنوێژ و کارمەندانی‌ مزگەوتەکانی‌ سنورەکە دەکات سەردانیان بکەن بۆ پشکنینی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم پێشنوێژ و مجێور و کارمەندانی مزگەوتەکانی سنورەکەی دەکاتەوە، لە سبەینێوه‌ سێشه‌ممه‌ 21ی نیسان، له‌ کاتژمێر 9بەیانیەوە سەردانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار بکەن، به‌مه‌به‌ستی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئەو رێکارە بەمەبەستی ئامادەکاریی پێویستە بۆ ئه‌وكاته‌ی كه‌ بڕێاری كردنه‌وه‌ی دەرگای مزگەوتەکان ده‌درێت. 

به‌هۆی رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم داخراون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©