ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی بۆ سێ بابەت کۆدەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی بۆ سێ بابەت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی بۆ سێ بابەت کۆدەبێتەوە

پرس میدیا

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی، رایدەگەیەنێت، رۆژ شەممەی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبەکەی كۆده‌بێته‌وه‌، دەربارەی پرسە سیاسیی، ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق گفتووگۆدەکات و چەند بەرپرسێک هەڵدەبژێرێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٣، فه‌رید ئەسه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ٢٦ی نیسان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی له شاری‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئەسەسەرد، ئەوەشی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگه‌یاندوە: كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردنی لێپرسراوانی بۆردی مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چونكه‌ تائێستا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دیاریكردنی لێپرسراوانی بۆردی مه‌كته‌به‌كانمان ماوه‌، بۆیه‌ ئه‌مەیش‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی مه‌كته‌به‌كان ته‌واو بكرێت.

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی و ئه‌منیی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكی تر ده‌كرێت.
داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©