گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی ده‌مامك له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی ده‌مامك له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی ده‌مامك له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

پرس میدیا 

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی ده‌مامك له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ له‌توانایدایه‌ مانگانه‌ 10ملیۆن ده‌مامك به‌رهه‌مبهێنێت. 

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ی نیسان بڵاویكرده‌وه‌ "فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، پشتیوانی ته‌واو له‌ کۆمپانیای جیهانی پزیشکی (عالم الطب) ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كۆمپانیاكه‌ گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنان و دروستکردنی‌ دەمامک (ماسک) لە هەولێر بكاته‌وه‌.". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ كارگه‌كه‌ لە سەرئاستی عیراق و ناوچەکە بە کوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی ده‌كرێته‌وه‌و لەتوانایدایه‌ له‌ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 10ملیۆن دەمامک بەرهەمبهێنێت. 

هاوكات ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی دەمامک، كۆمپانیاكه‌ جل و بەرگ و سێتی نەشتەرگەری دروست دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©