فراکسیۆنی گۆڕان پڕۆژەیەک بۆ کێشەی دارایی پێشکەشدەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فراکسیۆنی گۆڕان پڕۆژەیەک بۆ کێشەی دارایی پێشکەشدەکات

فراکسیۆنی گۆڕان پڕۆژەیەک بۆ کێشەی دارایی پێشکەشدەکات

پرس میدیا

فراکسیۆنی گۆڕان، پرۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات و داوا دەکات چاکسازیی لە چەند سێکتەرێکی حکومەتدا بکرێت
.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٦، فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەکی بڵاوکردەوە کە لە حەوت خاڵ پێکهاتووە و داوا دەکات چاکسازیی لە هەریەک لە سێکتەرەکانی خاڵە سنورییەکان و وەرگرتنی باج و رسومات و کرێی خزمەتگوزاریی و دۆسیەی نەوت و کۆمپانیاکانی سکیوریتیی و دروستکردنی کۆمپانیای گشتیی و جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازیی، لە پرۆژەکەدا داوا دەکات چاکسازیی لەکاری کۆمپانیاکانی خاڵە سنورییەکان بکرێت کە مانگانە داهاتەکەیان ٥٠ ملیۆن دۆلارە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، کە باج لە سەرجەم کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و بەتایبەت کۆمپانیاکانی بواری نەوت.

پرۆژەکە ئەوەشی تێدا هاتووە، کە وردبینیی لە دۆسیەی نەوتدا بکرێت و هەموو ئەو داهاتانەی لە رابردوودا چووەتە بانکی ئەهلیی و خەرج نەکراوە بگەڕێندرێتەوە.

فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان، باسی ئەوەش دەکات پێویستە کۆی ئەو نەوتەی لە پاڵیۆگەکانی ناوخۆ دەمێنێتەوە لە بەندەری جیهانی ڕادەستی بەغدا بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێم لەبەغداوە وەربگریت.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©