ئەڵمانیا مافی پەنابەری لە ئەندامانی حزبێکی کوردیی وەردەگرێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەڵمانیا مافی پەنابەری لە ئەندامانی حزبێکی کوردیی وەردەگرێتەوە

ئەڵمانیا مافی پەنابەری لە ئەندامانی حزبێکی کوردیی وەردەگرێتەوە

وێنە؛ ئەرشیف - خۆپیشاندانی کوردان لە ئەڵمانیا

پرس میدیا 

بەگوێرەی  هەندێک  بەلگە کە بۆ پرس میدیا نێردراون، حکومەتی ئەڵمانیا مافی پەنابەریی و مانەوە لەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا هەیە.

لە نوسراوێکدا کە بەرواری ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ دەرچووە، دادگای ئەڵمانیا مافی مانەوەی لە کوردێکی رۆژئاوای کوردستان وەرگرتووەتەوە.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو کەسەی مافی مانەوەی لە ئەڵمانیا لێ وەرگیراوەتەوە پەیوەندی سیاسیی لەگەڵ پەیەدە هەبووە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

لەو نوسراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە پەیەدە وەکو باڵیکی پارتی کرێکاران ناسراوە و پارتی ناوبراویش پارتێکی قەدەغەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا لە ساڵانی رابردوودا لۆبییەکی نێودەوڵەتیی گەورەی کردووە بۆئەوەی وڵاتانی ئەوروپا پەیەدە وەکو باڵێکی پەکەکە بناسێنن، کە بەو شێوەیە چالاکییەکانی ئەو پارتە قەدەغە دەبن و ئەندامانی لە مافە سیاسییەکان بێبەش دەبن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©