دایکی هێمن مامەند داوای خۆپیشاندان دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دایکی هێمن مامەند داوای خۆپیشاندان دەکات

دایکی هێمن مامەند داوای خۆپیشاندان دەکات

پرس میدیا

دایکی رۆژنامەنووس هێمن مامەند داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان لە پارێزگای هەولیر دەکات، سەبارەت بە ئازادکردنی کورەکەی. 

سەعدییە عەزیز دایکی رۆژنامەنووس هێمن مامەند، ئەمڕۆ شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ لە دەست نووسێکدا داوایەکی ئاراستەی پارێزگای هەولێر کردووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژی دەستگیرکردنی کورەکەی، کە هەفتەی رابردوو لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا. 

ئاماژەی بەوەکردووە، "من دایکی ڕۆژنامەنوس چالاکوانی مەدەنی هێمن مامەندم داواکارم لە هەموو ئازادی خوازان و ڕۆژنامە نوسان چالاکوانان فەرمانبەران خەڵکی بەشەرەفی هەولێرو کوردستان لەگەڵم بن خۆپیشاندانێکی جەماوەری ساز بکەین تا چارەنوسی کورەکم یەکلای دەبێتەوە". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت هێمن مامەند رۆژنامەنووس و چالاکوان هەفتەی رابردوو بۆ جاری دووەم لەلایە ئاسایشەوە دەستگیرکرایەوە، بەڵام نازانرێت هۆکارەکەی چی بووە. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©