"هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران"

"هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران"

پرس میدیا 

وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هیچ بڕیارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌. ئاشكراشی ده‌كات، داهاتی نه‌وت له‌مساڵدا بۆ نیوه‌ كه‌م ده‌كات. 

سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕایگه‌یاند "تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌ باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت نه‌دراوه‌ و ئه‌م پرسه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق". 

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران دابینكراوه‌. 

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكراشی كرد، له‌ ساڵی 2019 دا، داهاتی نه‌وتی عێراق نزیكه‌ی 78 ملیار دۆلار بووه‌ و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌و ساڵدا به‌ 61 دۆلار بووه. 

ئه‌وشه‌ی خسته‌ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی دارایی، پێشبینی ده‌كرێت له‌ ساڵی 2020 دا، داهاتی نه‌وتی عێراق نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار بێت و بۆ نیوه‌ كه‌م بكات. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©