پەرلەمانتارێكی سوننەكان باس لەگەڕانەوەی پێشمەرگە دەكات بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێكی سوننەكان باس لەگەڕانەوەی پێشمەرگە دەكات بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

پەرلەمانتارێكی سوننەكان باس لەگەڕانەوەی پێشمەرگە دەكات بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم


پرس میدیا

پەرلەمانتارێكی  سوننەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، پلانێكی گرنگ بۆ كۆتاییهێنان بەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراقدا هەیە، داڕێژراوە.

ئەحمەد جبوری  بە "بەغداد الیوم"ی وتووە، "ماوەیەكی زۆرە سنووری پارێزگاكانی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان تووشی بۆشاییەكی ئەمنی گەورە بووەتەوە، ئەمەش بووەتە دەرفەتێك بۆ تەراتێنی شانە نووستووەكانی داعش و ئەنجامدانی هێرش لە چەند ناوچەیەك، بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە تا ئێستا چەندین كەس بوونەتە قوربانی".

ئاماژەی بەوەشداوە، "وەزارەتی بەرگری عێراق دیدگایەكی گشتگیری بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشیەیە و نەهێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنییە بەم نزیكانە داناوە، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێكی باڵا بۆ دانانی پلانێكی تۆكمە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات".

باسیلەوەشكردووە،  "شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و ستراتیژیەتی نەهێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە هەیە، لە چوارچێوەی پلانی رووبەڕووبوونەوەی داعش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات".

جبووری ئەوەشیخستووەتەڕوو، "بە جێبەجێ كردنی ئەو پلانەی وەزارەتی بەرگری عێراق، مەترسییەكی گەورەی ئەمنی لەو ناوچانە دەڕەوێتەوە، كە بوونەتە جێگای نیگەرانییەكی گەورە و مەیدانێكی گەرمی چالاكی چەكدارانی داعش".

دوای رووداوەكانی  ئوكتۆبەری ساڵی 2017 و  كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، وایكردووە داعش بەفراوانی لەو ناوچانە چالاكییەكانی دەستپێبكاتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©