قۆناغەكانی ئاسایی كردنەوەی ژیان لەسلێمانی چۆن دەبێت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قۆناغەكانی ئاسایی كردنەوەی ژیان لەسلێمانی چۆن دەبێت؟

قۆناغەكانی ئاسایی كردنەوەی ژیان لەسلێمانی چۆن دەبێت؟


پرس میدیا 

ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ھەنگاو بە ھەنگاو ڕێگە بەکردنەوەی بەشێک لەو شوێنانە دەدەین کە پەیوەندیدارن بە ژیانی خەڵکەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، "دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی سلێمانی بڕیاردرا ھەنگاو بە ھەنگاو ڕێگە بە کردنەوەی بەشێک لەو شوێنانە بدرێت کە پەیوەندیدارن بە ژیانی خەڵکەوە".

هەروەها قائیمقامی سلێمانی، ئاوات محەممەد وتی، " بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قۆناغەی تێیداین و بە ئامانجی ئاسایی بوونەوەی ژیانی ھاووڵاتییان بەپێی چەند مەرج و ڕێنماییەک ئەمڕۆ بڕیار لە بارەی کردنەوەی بەشێکی تر لە دوکان و ئەو شوێنانە دەدەین کە پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە ھەیە".
هاوكات بەپێی هەندێک زانیاری بەم شێوەیە قۆناغی ئاسایی کردنەوەی شاری سلێمانی 

قۆناغی یەکەم لە 4-16 بۆ 5-1 دەبێت و رێگە بەكردنەوەی سەرتاشخانە و دوكانی مۆبایل و سەتەلایت و شوێنكاری  رۆنگۆڕ و فیتەری گەڕەكەكان و هەندێك لەچێشتخانەكان دەدرێت. 

لە قۆناغی دووەم لە1 ی مانگی 5 بۆ 5-15 دەبێت و

رێگەبەكردنەوەی كارگە بچوكەكان و هەروەها كارگەكانی چیمەنتۆ و شیش و شوێنی فرۆشتنی قوم و چەو دەبێت لەگەڵ هەندێك رێكاری دیكە. 

قۆناغی سێهەم كە كۆتا قۆناغ دەبێت لە 5-15  بۆ 1 6 دەبێت
ئەوكات بەمەرجێک ڕێژەی تووشبون بەکۆرۆنا ڤایرۆس لەم ئاستەی ئێستەدا بمێنێتەوە و هاوڵاتیان هاوکاری لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ تەواوکۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا ڤایرۆس لە سلێمانی قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوی هەڵدەگیرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©