سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پرس میدیا

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت. 

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەمە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت. 

هەر بەپێی خشتەکە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تیابەت بەردەوام دەبێت و مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش دابەشدەکرێت. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رۆژی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ دەستی بەدابەشکردنی مووچەکرد و سەرەتا مووچەی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی دابەشکرد، هەروەها تا رۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت. 

پاش گەیشتی بڕە پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران کرد.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©