پارتی: پێكهێنانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی ئاسان نابێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارتی: پێكهێنانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی ئاسان نابێت

پارتی: پێكهێنانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی ئاسان نابێت


پرس میدیا

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەڕای بوونی كۆدەنگی لایەنەكان لەسەر ڕاسپاردنی مستەفا كازمی، بەڵام پێكهێنانی حكومەتەكەی بەو ئاسانییە نابێت.

ڤیان سەبری سەبری لەلێدوانێكدا  بەمیدیا عێراقییەكانی وتووە، هیچ لایەنێك دژ بە ڕاسپاردنی مستەفا كازمی نییە، بەڵكو هەموو هێز و لایەنەكان لەسەر ناوبراو كۆكن، كە ئەمە خۆی لەخۆیدا فاكتەری هێوركردنەوەی دۆخەكەیە.

دەشڵێت، كازمی دەتوانێت هاوسەنگییەكان بپارێزێت و بەرپرسیارییەتی دەستەجەمعیش كڕۆكی حكومەتەكەی دەبێت.

بەوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی،  پێكهێنانی حكومەتەكەی كازمی ئاسان نابێت، ئەو هێزە سیاسیانەشی لەسەر كازمی ڕێككەوتوون دەیانەوێت حكومەتەكەی بەخێرایی پێكبهێنێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەینی رابردوو سەرۆك كۆماری عێراق لەدوای رێككەوتنی لایەنەكان مستەفا كازمی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، كە30 رۆژی لەبەردەمدایە تا كابینەكەی رابگەیەنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©