"داعش لە شەنگال تا خانەقین خەریکی خۆرێکخستنەوەیە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"داعش لە شەنگال تا خانەقین خەریکی خۆرێکخستنەوەیە"

"داعش لە شەنگال تا خانەقین خەریکی خۆرێکخستنەوەیە"

پرس میدیا

بەرپرسێکی پارتی رایدەگەیەنێت، لە شەنگال تا خانەقین چەکدارانی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەن و ئەگەر زوو چارەسەری سەرھەڵدانەوەی داعش نەکرێت، مەترسییەکەی زۆر گەورەیە.


کرمانج عەبدوڵا، بەرپرسی لقی قەرەچۆغی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیاند: جووڵەی داعش لە شنگال تا داقووق و خانەقین دەستی پێ کردووە و ئێستا خەریکی خۆڕێکخستنەوەن، رۆژانی ڕابردوو دوای دەستپێکردنەوەی جووڵەکانیان چەکدارانی داعش دوو سێ جار ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، لە ناوچەکانی مەخمووریش، بەتایبەتی لە ناحیەی قەراج، داعش خۆی رێک دەخاتەوە و ھەست دەکەین جووڵەیان زیادی کردووە.

کرمانج عەبدوڵا، ئەوەشی بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی راگەیاندوە: ئەگەر چەکدارانی داعش زوو چار نەکرێن، ئەوە نایشارینەوە کە مەترسییەکە زۆر لە سەرەتای دەرکەوتنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە گەورەترە، لەبەر ئەوەش، لە ھەموو لایەکەوە لە ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمان داوا کراوە تا زوو مەترسیی سەرھەڵدانەوەی داعش لەبەرچاو بگیرێت، چونکە مەترسییە گەورەکەی داعش ھەر ماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارەکانی داعش زیاتر خەڵکی ناوچەکەن کە پەیوەندی بە داعشەوە دەکەن، خەڵکی بیانیی تێدایە و خەڵکی ناوچەکەش لەنێو گرووپی تیرۆریستیی داعشدا پشکی شێریان بەردەکەوێت.

بەرپرسی لقی قەرەچۆغی پارتی، راشیگەیاند: ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی ھێزی پێشمەرگەدان کۆنتڕۆڵ کراون و داعش ناتوانێ تێیاندا جووڵە بکات، بەڵام ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی حکوومەتی فیدڕاڵن، یان ھەندێ ناوچە ھەن کە بوشاییی ئەمنییان تێدا ھەیە و داعش تێیاندا بەھێزە و ئەو ناوچانە مەترسییان لەسەرە، بەداخەوە ھێزەکانی عێراق وەک پێویست نەیانتوانیوە ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکانیان بپارێزن.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©