پرس میدیا
سیستمی تاك و جوت بۆ پاس و تاكسی، لە شاری سلێمانی كاری پێدەكرێت و هەر تاكسییەك نابێت لە دوو سەرنشین زیاتر هەڵبگرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٣٠، موقەدەمی هاتوچۆ بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی قەزای ناوەندیی سلێمانی بەرادیۆی ترافیك ئێف ئێم-ی هاتووچۆی راگەیاند، لە ئێستادا سیستمی تاك و جوت بۆ گواستنەوەی گشتیی وەك پاس و تاكسی كاری پێدەكرێت، ئەوەش بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هێڵی سلێمانی-عەربەت، كە نزیكەی ٤٠ تاكسییان هەیە، ژمارەی تابلۆی تاكسییەكانی ئەو هێڵە بۆ نموونە یەكسان و هاوسەنگ نین و رەنگە ژمارەیەكیان لەوی تریان زیاتر بێت، ئەوەش كێشەی بۆ دروستكردون.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای ناوەندیی سلێمانی، راشیگەیاند، لەقۆناغی ئێستادا، مەفرەزەكانی هاتووچۆ لەبازگەكان تەنها رێنمایی دەدەنە شۆفێرانی گواستنەوەی گشتیی، بەمەبەستی خۆپارێزیی و جێبەجێكردنی رێنمایە تەندروستییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت تاكسییەك لە دوو سەرنشین زیاتر هەڵبگرێت.
داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق