سەركردەیەكی گۆڕان: گرژییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بەشێكی زۆری دروستكراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەركردەیەكی گۆڕان: گرژییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بەشێكی زۆری دروستكراون

سەركردەیەكی گۆڕان: گرژییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بەشێكی زۆری دروستكراون


پرس میدیا

ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت،  به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌ی باسی جیاوازی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كرێت دروستكراوه‌، ده‌شڵێت "له‌هه‌موو دنیادا پایته‌خت به‌حوكمی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی لێیه‌ زیاتر موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌كات".

د.ده‌رباز محه‌مه‌د،  ده‌رباره‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان بۆ ده‌سپێشخه‌ری كردن بۆ كۆبونه‌وی سێ قۆڵ،  بەدەنگی ئەمریكای رایگه‌یاندووە" ئێمه‌ له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمان وه‌كو هێزێكی سیاسیبه‌ تایبه‌ت كه‌ به‌شدارین له‌ حكومه‌ت، به‌رپرسیارێتی بارودۆخی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆمان".

له‌سه‌ر روداوه‌كانی (زینی وه‌رتێ)ش وتی، ئه‌و رووداوه‌ بوو به‌ بابه‌تی میدیایی و بابه‌تی سیاسی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ن هیچ پێویست نیه‌ وه‌ هیچ پاساوێك نیه‌ به‌به‌یاننامه‌ و به‌یاننامه‌كاری بكرێت، "پێم وایه‌ به‌شی زۆری ئه‌و بابه‌ته‌ دروستكراوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی باسی جیاوازی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كرێت به‌ڵێ له‌هه‌موو دنیادا پایته‌خت به‌حوكمی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی لێیه‌ زیاتر موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌كات به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه‌ پارێزگاكانی تر بێ به‌ش بن له‌ده‌سه‌ڵاته‌كان".

 پێشی وایه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ پاساوێك نیه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ به‌یاننامه‌ یان به‌ هێزی چه‌كدار گفتوگۆ بكه‌ین بڕوامان وایه‌ به‌شی زۆری ئه‌و بابه‌ته‌ دروستكراوه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ قه‌وانێكی كۆنه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرجار گه‌رم ده‌كرێته‌وه‌، پێمان وایه‌ ئامانجی به‌رته‌سكی حیزبی تێدایه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێك نیه‌ له‌ داكۆكی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ پارێزگاری سلێمانی كه‌ له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ گله‌یی ده‌كرد كه‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی سلێمانی ناداته‌وه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی هاتووه‌ بۆ هه‌رێم نه‌دراوه‌ به‌سلێمانی، د.ده‌رباز وتی "پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت كه‌ هێشتا بودجه‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پارێزگار وتی هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ واته‌ هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێر و نه‌گه‌یشتۆته‌ دهۆكیش، مانای ئه‌وه‌ نیه‌ سته‌مكرابێت له‌سلێمانی ئه‌وه‌تا پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت ئێمه‌ش مه‌غدروین، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ هه‌رنایه‌ت ناگات، ئه‌گه‌رنا هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێر و دهۆك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ش مه‌به‌ستی پارێزگار ئه‌وه‌بوو كه‌ خه‌ڵك داوای لێده‌كات ئه‌ویش ده‌ڵێت"كاكه‌" هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی من تا بیده‌م به‌ ئێوه‌."

ده‌رباز محه‌مه‌د وتیشی" ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی و پارتی قسه‌مان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خاڵێك دابنێن و بڵێن ئیتر به‌سه‌ ئه‌م جۆره‌ گرژیه‌ له‌ڕێگای به‌یاننامه‌وه‌ هیوامان وایه‌ به‌زوویی ئه‌م بارگرژیه‌ نه‌مێنێ و قه‌ناعه‌تیشمان وایه‌ كه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت."

ده‌رباره‌ی بانگه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی و هه‌ڵوێستی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، د.ده‌رباز محه‌مه‌د ده‌ڵێت"به‌داخه‌وه‌ ئه‌زموونی دوو ئیداره‌یی په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه‌ به‌ ناوچه‌وانی ئه‌زموونی سیاسی و مێژووی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیین باس له‌مه‌سه‌له‌ی دوو ئیداره‌یی بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌تا سه‌ر ئێسقان شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌و پارێزگایه‌ك كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی خۆی هه‌بێت كه‌ هه‌ركارێك له‌ قه‌زایه‌ك له‌ڕێگه‌ی قایمقامیه‌ته‌وه‌ ته‌واو بێت پێویست نه‌كات بێته‌ سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشدا،" دوو ئیداره‌یی ناچێته‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سه‌وه‌، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واپیشان بدرێت كه‌داكۆكی له‌خه‌ڵكێك ده‌كه‌ن داكۆكی له‌سلێمانی ده‌كه‌ن هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن."

لەبارەی ئه‌و واده‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داینابوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شداریكردنی له‌حكومه‌تدا؟ د.ده‌رباز محه‌مه‌د ده‌ڵێت" ئێمه‌ هه‌رچی ڕه‌خنه‌ و تێبینی خۆمان هه‌بوو به‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی داومانه‌ به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان،كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌ له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی ئێمه‌ و پارتیه‌وه‌، جێ بكرێته‌وه‌ و چاك بكرێت."

ئەوەشیخستووەتەڕوو" هێشتا له‌قۆناغی ئه‌وه‌ین كه‌ بگه‌ینه‌ چاره‌سه‌ر كه‌ به‌شێكیان ئاڵۆزن به‌تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی چاكسازی و ئه‌نجومه‌نی چاكسازی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه‌ یاسایه‌ك ده‌ربكرێت، چه‌ند دانشتنێك كراوه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌ولێر پێش په‌تای كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌ یاساكه‌ ته‌واو ببێت بۆئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ ئه‌ركی چاكسازی بگرێته‌ ئه‌ستۆ كه‌ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©