ته‌ندروستی ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ته‌ندروستی ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند

ته‌ندروستی ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند

پرس میدیا 

وته‌بێژی ته‌ندروستی ئێران راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ سه‌د كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. 

كیانوش جیهانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزارو 972 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووه‌تە 68هەزار و 192 كه‌س. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، هەر لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 122 حاڵەتی نوێی گیان له‌ده‌ستدان بەکۆرۆنا تۆمارکراوەو بەوەش کۆی گشتی ژمارەی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 4هەزار و 232 كه‌سی تێپه‌ڕاند. 

كیانوش جیهانپور باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ هه‌تاوه‌كو ئێستا 32هه‌زار و 309 تووشبوو ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌و به‌ته‌واوه‌تیی چاكبوونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©