بەراوردێک لە نێوان داعش و کۆرۆنا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەراوردێک لە نێوان داعش و کۆرۆنا

بەراوردێک لە نێوان داعش و کۆرۆنا

پرس میدیا

قاسم ئەمین

رێکخراوی داعش لە ساڵی 2014سەریهەڵدا, توانی دەست بگرێت بەسەر ناوچەکانی سوریا و عێراق بە ماوەیەکی کەم دەسەڵات و توانای خۆی لەو دوو ووڵاتە بەهێزکرد، دوای لە ناوبردنی خەلیفەی تەنزیمی دەولە ئەبوبکر بەغدادی و لە ناوبردنی لەلایە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 27ی ئەپریل 2019 وە تێکشکانی داعش لە سوریا و لەناوبردنیان کۆتایی شوێن لە سوریا لە ناوچەی باغوز.

ئەگەر لەروانگەیەکی تر سەیری بکەین تەنزیم دەولە بۆ دروست بوو دەرەنجامی ئەو توندو تیژیەی شیعە لەناوچەکە دەیکرد دەرەنجام هێزێکی توندرەو ئوسوڵی ئیسلامی دروست بوو، وە ووڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی رێگەخۆشکەر بوون بۆ دروستبونی ئەو هێزە، ڕێگر نەبوون لە سەرەتاوە، دیارە هەر لە سەرەتای سەدەی بیستەم خەڵکێکی زۆر رووی لە کیشوەری ئەوروپی کردوە بەتایبەتیش لە نیوەی سەدەی بیستەم هەر لە جالیەی ئیسلامی و وولاتە عەرەبیەکان روویان لەو ووڵاتە کردوە لە زۆربەی ووڵاتەنی مەغریبی میسری و زۆر لە ووڵاتە عەرەبیەکان و ووڵاتانەی عەرەبی نیین ئەفریقا و جالیەی ‌پاکستانی ، دەرەنجام جیلێکی ئیسلامی زۆر لە ئەوروپا بوو سەری هەڵدا. 

وە ئەوەش بیرمەندە ئەوروپیەکان ترسیان لێ نیشت چی بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لەو جیلە ئیسلامیە بکەن هەڵسان بەپێدانی پەساپۆرت و هاوکاری لەرێگای دەزگا سیخورییەکان بۆ ئەو گەنجانە کە ڕێگر نەبن بچن بۆ ناو تەنزیمی دەولە لە شام و عێراق ئەوەبوو لە چەندەها ووڵاتی ئەوروپی روویان لەو شوێێنانە کرد هەندێک بەخێزانەوە، لە ئەنجامدا توانیان تا حەدێک ئەوروپا بەتاڵ بکەنەوە لەو جیلە کە بەقسەی خۆیان خەتەر بووە لەسەر ووڵاتەکەیان، دوای کۆچکردنیان بۆ سوریا و عێراق هەموویان لەو شوێنانە کۆکردنەوە دوو ئامانجیان پێکا یەکەم هاوسەنگیەک بەرامبەر هیلالی شیعە و کوشتنی هەردوک لا کە بۆ بەرژەوەندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سودی هەیە بەتایبەتی ئەمریکا دوەم لێدانیان ولەناو بردنیان توانیان داعش تەفروتونا بکەن و هەتا نەیان هێشت خێزانەکانیشیان بگەرێنەوە ئەوروپا.

بەڵام مەسەلەی کۆرۆنا نەخۆشیەکی جیهانیە و ڤایرۆسیە، ئەگەر بەوردی گوێ لەقسەکانی سەرۆکی بەریتانیای بگرین باسی ئەم نەخۆشیە دەکات کە ئەوروپیەکان ئەوەشیان قۆستەوە، چۆن جاری یەکەم ئیسلامیەکانیان لەناو برد ئەم جارە لەڕێگای ئەم ڤایرۆسە توانیان بیکەنە دێوەزمەیەک بۆ بەساڵاچوانەکانی خۆیان کە بەپێی سەرژمێرییەک ئەڵمانیا لە سەدا شەستی پیرە بۆیە ئەوان فکریان کردەوە کە ئەم جارەش ئەوروپا بەتاڵ بکەنەوە لە پیرەکان کە دەبێت دەوڵەت بیان ژێنێ و ئەرکن بەسەر دەوڵەتەوە ئەوەش بۆیە دەبیینین خاون لە دۆزینەوەی ڤاکسینەکە دەیانەوێت مەرامی خۆیان جێبەجێ ببێت ئینجا وەکو داعش بڵێن کۆتایی هات، بۆیە ئەورۆپا و ئەمریکا بەس لە ڕوانگەی ماددە تەماشای ژیان دەکەن نەکو مرۆڤ و مرۆڤایەتی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©