لەناو پارتییەوە ڕەخنەی توند ئاراستەی حکومەت دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەناو پارتییەوە ڕەخنەی توند ئاراستەی حکومەت دەکرێت

لەناو پارتییەوە ڕەخنەی توند ئاراستەی حکومەت دەکرێت

پرس میدیا 

کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی ڕەخنەی توند ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات ئەوەی ئێستا هەیە ئیدارە نییە و باس لەوە دەکات نە یەکێتی لە مەسیف و نە پارتی لە  دوکان ناتوانن بارەگا دابنێن.

ئاری هەرسین ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتارێکیدا بەناوی "دیبەتێکی کورت لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی هەرێم" باس ی لە پرسی دووئیدارەیی کردووە.

ئاری هەرسین ڕایگەیاندووە "هەندێك كەس تەفسیری دەستەواژەی سفر ئیدارەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەو جۆرە دەكەن، كە گوایا دوو ئیدارەیی وجودی نییە و نابێت كەس باسی لێوە بكات".

ناوبراو نوسیویەتی: دوو ئیدارەیی هەیە، چونكە ئەگەر دوو ئیدارەیی نەبوایە، چ پێویستی دەكرد كابینە لە دوای كابینە هەوڵی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بدات؟… ئەگەر دوو ئیدارەیی نیە بۆچی وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی بەسەر كارمەندێكی وەزارەتەكەی لەودیو دێگەڵەدا نیە؟… بۆچی یەكێتیەكان گلەیی ئەوە دەكەن كە كارمەندێكی حكومی سەر بە حیزبەكەیان ئەگەر تەزكیەی ئێمەی (پارتی) پێ نەبێت لە قەزایەكەوە بۆ قەزایەك (لەم دیو دێگەڵە) ناگوێزرێتەوە؟… بۆچی دەزگای پاراستن و زانیاری لە دوو عالەمی جیاوازدا دەژین؟… بۆچی وەزارەتی دارایی ناوەندی كۆكردنەوە و دابەشكردنی پارە نیە و، هەتا ئێستاش میزانیەی مانگانەی حكومەت دەكرێتە دوو بەشی ئەمدیو و ئەودیوی دێگەڵە؟… بۆچی هەتا ئێستاش بارەگای ئێمە لە دوكان و بارەگای یەكێتی لە مەسیف قەدەغەیە؟

ئەو کادیرە پێشکەوتووەی پارتی نوسیویەتی "وادەبینم كە لە ئێستادا ئەو ئیدارە سفرە هەیە، چونكە تەفسیری بەندە بۆ ئیدارەی سفر ئەو ئیدارەیەیە كە ڕێگە لە بەرەو پێشچوون دەگرێت، ئیتر هەر پاشكۆیەكی ژمارەیی یەك یان دوو  پێشگری بێت ئیدارە یەك بێت، دوو بێت، سێ بێت و هەزار بێت گرنگ نیە، كێشە ئەو كاتە دروست دەبێت كە ئەم ئیدارانە نوێنەرایەتی نیشتیمان و میللەتێكی سەربەخۆ نەكەن و جۆگەلەكانیان نەچنە ناو یەك ئەستێڵكی نیشتیمانەوە".

باسی لەوەشکردووە "ئیدارەی وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەمەریكا، ئیسپانیا، پاكستان، نەمسا و زۆری تریش یەك ئیدارەیی نیە بەو مانایەی كە ئێمە پێناسەی دەكەین، كەچی فۆرمالیتەی حوكمڕانی باش بەڕێوە دەچێت و ئەم كێشانەی ئێمەیان نیە. هۆكاری سەرەكی ئەوەش ئەوەیە كە ئەو وڵاتانە دەوڵەتی سەربەخۆن و لایەنە سیاسیەكانیان (حیزبەكانیان) متمانەیان بە یەكدی هەیە وهاوڵاتی نیشتیمانیان ئامانجیانە".

لە کۆتاییدا جەختیکردووەتەوە "بەندە پێم وایە ئەو سفر ئیدارەییەی بەڕێز سەرۆكی هەرێم باسی لێوە دەكات لە داهاتوودا نیە، بەڵكو ئەم هەل و مەرجە مەترسیدارە یە كە ئێمە ئێستا شایەتحاڵیین. سفر ئەمەیە كە ڕێنمایی و فرمانی پایتەخت، لە زاخۆ، سۆران، رانیە، سلێمانی یان كەلار بە شێوازی جیاواز تەعامولی لەگەڵدا بكرێت، ئەمەیە سفر. سفر ئەوەیە كە نە لامەركەزی هەبێت و نە مەركەزیەتێكی بەهێز".

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان گرژییان تێەوت و جەند جارێک باسی دووئیدارەیی کرا، نیچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە ستێک نییە ناوی دووئیدارەیی بێت، یان دەبێت یەک ئیدارە  بێت یان دەبێتە سفرئیدارە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©