"سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو گوشارێکی گەورەی دەکرێتەسەر" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو گوشارێکی گەورەی دەکرێتەسەر"

"سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو گوشارێکی گەورەی دەکرێتەسەر"

پرس میدیا

پەرلەمانتارێكی عێراق، رایدەگەیەنێت، هەندێك لایەن هەوڵ دەدەن مستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرانی ڕسپێردراو دووچاری شكست بكەن.


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٤/١٣، عولا ناشیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەهجی نیشتمانیی لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە: "سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو گوشارێكی گەورەی دەخرێتە سەر بۆ هێشتنەوەی ژمارەیەك لە وەزیرەكان لە پۆستەكانیاندا، بە تایبەتیش ئەوانەی بناغەی حكومەتەكەی عەبدولمەهدییان دروستكردووە كە هۆكاریی ڕاستەوخۆی شكستى حكومەت بوون."

ئاماژەی بەوەشکرد، "سوكایەتیكردنی هەندێك لە هێزە سیاسییەكان بە خواستی گەل و مەرجەعیەت كە داوايان لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی كرد لەژێر داوای شەقامدا دەستلەكاربكێشێتەوە و حكومەتێك پێكبهێنرێت كە مایەی ڕەزامەندی جەماوەر بێت و لە كەسێتییە بێخەوش و كارامەكان پێكبهێنرێت"، ئەم هەنگاوەشی بە مایەی شكستخواردن و لەباربردنی پێشوەختی حكومەتەكەی كازمی لەقەڵەمدا.

راشیگەیاند، "چۆن چەند كەسێك ڕادەسپێردرێنەوە كە بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی و كوشتنی خۆپیشاندەران و گەندەڵەییەكانیان بوونەتە مایەی داڕمانی ڕەوشی گشتی لە بەغدا و پارێزگەكان."

ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق، داواشی لە فراكسیۆنە نیشتمانییە خەمخۆرەكان دەکات، كارئاسانیی بۆ پێكهێنانی حكومەت بكەن، بە تایبەت لەم رەوشە ناهەمەوارەی عێراق پێدا تێدەپەڕدەبێت.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©