حزبی شیوعی: هەژاری و بێكاری دەرەنجامی گەندەڵی و سیاسەتی ئابوری چەندین ساڵەی دەسەڵاتە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حزبی شیوعی: هەژاری و بێكاری دەرەنجامی گەندەڵی و سیاسەتی ئابوری چەندین ساڵەی دەسەڵاتە

حزبی شیوعی: هەژاری و بێكاری دەرەنجامی گەندەڵی و سیاسەتی ئابوری چەندین ساڵەی دەسەڵاتە

پرس میدیا

حزبی شیوعی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ بارودۆخی كرێكارانی هەرێمی كوردستان، بە كۆمەڵێك كێشەگیروگرفتی یاسایی و پیشەیی و بوونی ڕەوشی هەژاری و بێكاری تێپەڕدەبێت كە لە دەرەنجامی گەندەڵی و سیاسەتی ئابوری چەندین ساڵەی دەسەڵاتەوە سەری هەڵداوە. 

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانه‌وه‌، حزبی شیوعی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ "سستمی سەرمایەداری جیهانی و رژێمە ستەمكارە وابەستەكانی كە لە خزمەت خاوەنكار و بازرگانە مشەخۆرەكانن، و لە سەر قۆرخكاری و توندوتیژی بەرامبەر كرێكاران بەردەوامن ، كێشەكانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی چارەسەر ناكەن". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "ئەمڕۆ بارودۆخی كرێكارانی هەرێمی كوردستان، بە كۆمەڵێك كێشەگیروگرفتی یاسایی و پیشەیی و بوونی ڕەوشی هەژاری و بێكاری تێپەڕدەبێت كە لە دەرەنجامی گەندەڵی و سیاسەتی ئابوری چەندین ساڵەی دەسەڵاتەوە سەری هەڵداوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا نەك هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كرێكاران نەنراوە بەڵكو تادێ‌ لە زیادبووندایە و شكستی فەرمانڕەوایەتی بۆتە هۆی ڕاوەستانی وەبەرهێنان و مایەپووچ بوونی چەندین كۆمپانیا و بێكار بوونی هەزاران كرێكار". 


ده‌قی بەیاننامەی حزبی شیوعی كوردستان 

بە بۆنەی یەكی ئایار ڕۆژی جیهانی تێكۆشانی نێونەتەوەیی چینی كرێكارانی جیهانی 



بەبۆنەی یەكی ئایارەوە، كە سومبولی بۆنە نێونەتەوەییەكان و وێستگەی دووپاتكردنەوەی تێكۆشان و هاوكاری كرێكارییە لە جیهاندا، سڵاوی تێكۆشان ئاراستەی سەرجەم كرێكاران و جووتیاران و ڕەنجدەرانی بیروباز و زەحمەتكێشانی كوردستان‌و جیهان دەكەین.، 

لە یەكی ئایاری هەموو ساڵێكدا چینی كرێكار و جەماوەری زەحمەتكێش لە سەرتاپای جیهاندا بە خۆپیشاندان و چالاكی هەمەجۆر پێشوازیان لەم رۆژە دەكەن، وەك وەبیرهێنانەوە و بەرز نرخاندنی ئەو قوربانیدانەی كە چینی كرێكاران لە پێناو بەدەستهێنانی ماف و داواكارییەكانیان، و لەم رۆژەدا خۆپیشاندان ‌و گردبوونەوە و نارەزاییە كرێكارییەكان گەرموگوڕتر دەبێ‌ و سەرلەنوێ ئەو پەیامە بە ڕووی جیهاندا دەدرێتەوە كە سستمی سەرمایەداری جیهانی و رژێمە ستەمكارە وابەستەكانی كە لە خزمەت خاوەنكار و بازرگانە مشەخۆرەكانن، و لە سەر قۆرخكاری و توندوتیژی بەرامبەر كرێكاران بەردەوامن ، كێشەكانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی چارەسەر ناكەن و ناتوانن گەشەپێدانێكی ڕاستەقینە كە ژیانی پڕ كەرامەت بۆ چینی كرێكار و ڕەنجدەرانی بیرو بازو دابین بكەن. 

ئەمساڵ بە هۆی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا كە بەرهەمی سیاسەتەكانی نیولیبرالزمە خۆپیشاندانە كرێكارییە گەورەكان شارەكانی جیهان ناهەژێنێت، بەڵام سەرجەم شێوازەكانی دیكەی تێكۆشان لۆكاڵی و نێونەتەوەیی، و یەكێك لەوانەش هەڵوێستی هاوبەشی پارتە كۆمۆنیست و كرێكارییەكانی جیهان شێوازیكی دیكەی كاری نێونەتەوەیی هاوبەشە. 

ئەوتا لە كاتێكدا پێشوازی لە رۆژی كرێكاران دەكەین، ووڵاتەكەمان و كۆی جیهان بە قەیرانێكی هەمەجۆری سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و تەندروستیدا تێپەڕ دەبێت، كە درێژەپێدەری قەیرانی سستمی سەرمایەدارییە، و كرێكاران و زەحمەتكێشان باجەكەی دەدەن و بێكاری و هەژاری بووەتە خەسڵەتی سەرەكی سستمی سەرمایەداری. سەرهەڵدانی قەیرانی تەندروستی ڕووی ڕاستەقینەی سیاسەتی ئابوری نیولیبرالی جیهانی و ووڵاتان و دەسەڵاتە پاشكۆكانی سەرمایەداری زیاتر ئاشكرا كرد، و ئەو راستییەی بۆ كۆمەڵگای مرۆڤایەتی سەلماند، كە سەرمایەداری كۆتایی مێژوو نییە و گەیشتن بە سۆشیالیستی و بەدیهاتنی یەكسانی و دادپەروەری بۆ كۆمەڵگای مرۆڤایەتی راستییەكە بە تێكۆشان دیتەدی. 

ئەمڕۆ بارودۆخی كرێكارانی هەرێمی كوردستان، بە كۆمەڵێك كێشەگیروگرفتی یاسایی و پیشەیی و بوونی ڕەوشی هەژاری و بێكاری تێپەڕدەبێت كە لە دەرەنجامی گەندەڵی و سیاسەتی ئابوری چەندین ساڵەی دەسەڵاتەوە سەری هەڵداوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا نەك هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كرێكاران نەنراوە بەڵكو تادێ‌ لە زیادبووندایە و شكستی فەرمانڕەوایەتی بۆتە هۆی ڕاوەستانی وەبەرهێنان و مایەپووچ بوونی چەندین كۆمپانیا و بێكار بوونی هەزاران كرێكار و لاوازی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە نێو كۆمەڵگا، و بەردەوامبوونی سیاسەتی ئابوری بەرخۆر، كە كۆمەڵگای كوردستانی كردووەتە كۆمەڵگایەكی بەرخۆر. 

حزبمان بە بۆنەی یەكی ئایارەوە بانگەشەی حزبە چەپ و كرێكاری و پێشكەوتنخوازەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان ورێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەكات كە پەرە بە شێوازەكانی كاری هاوبەش بدەن لە پێناوی پاڵپشتیی بزووتنەوەی كرێكاران، و بەگژ دا چوونی گەندەڵی و قۆرخكاری بازاڕ و بێكاری و چەوسانەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە. 

لە یەكی ئایار ئەمساڵدا حزبمان وەك ئاراستەی سیاسی خۆی بۆ داكۆكیكردن لە چینی كرێكار و تەواوی زەحمەتكێشانی كوردستان لە گوتاری سیاسی و تێكۆشانی رۆژانەی خۆی جەخت لە سەر ئەم خاڵانە دەكاتەوە كە ئەركی دەسەڵاتێكی سیاسییە بە تەنگ داهاتووی خەڵكی كوردستان و ژیان و گوزەرانی چینی كرێكار و ڕەنجدەرانی بیروبازووە، بێت، و بەهانای خەڵكی هەژار و كەمدەرامەتەوە بچێت، كە بەهۆی قەیرانەكانەوە ڕووبەڕووی بێكاری بوونەو هیچ داهاتێكیان نییە و. 

1- كۆتایهاتن بە سیاسەتی ئابوری بەرخۆر، و یاسای وەبەرهێنان بە جۆرێك هەموار بكرێتەوە كە لە بەرژەوەندی گەشەپێدان و ڕاگرتنی دەسكەوەتە بێسنوورەكانی سەرمایەداران، و دۆزینەوەی هەلی كاری نیشتمانی بێت. 

2- دەركردنی یاسایەكی نوێی كار بە پێی یاساو رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، كە مافی كاركردن ‌و بیمەی كۆمەڵایەتی‌و یەكسانی كرێ‌و خانەنشینی و فرەسەندیكایی مسۆگەر بكات. 

3- پێداویستییەكانی سەلامەتی كار لە شوێنی كار بۆ كرێكاران دەستەبەر بكرێت. 

4- كردنەوەی بنكەی تەندروستی تایبەت بە كرێكاران لە ناوچە پیشەسازییەكان و كۆمپانیاكاندا. 

5- بەرزكردنەوەی لایەنی كەمی كرێ‌ و كرێ‌ كە لەگەڵ پێداویستییەكانی بژێویدا بگونجێت. 

6- بەرزكردنەوەی توانای پیشەیی كرێكاران لە ڕێگای خولی راهێنان ‌و ناردنیان بۆ وڵاتانی پێشكەوتووی پیشەسازی. 

7- كردنەوەی ناوەندی رۆشنبیری بۆ كرێكاران‌و گرنگیدان بە تواناكانیان. 

8- هەڵبژاردنی ئازادانەی سەندیكا كرێكارییەكان وبەشداری پێكردنیان لە لیژنەكانی كارگەو پرۆژە بەرهەمهێنەكاندا. 

9- كاراكردنی رۆڵی دادگای كارو بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی كرێكاران. 

10- قەرەبۆكردنەوەی ئەو كرێكارانەی بەهۆی قەیرانی تەندروستی كۆرۆنا كارەكانیان لەدەستداوە . 

11- ئاشكرا كردنی پارەی سندوقی خانەنشینی كرێكاران و خەرجكردن و بەكارهێنانی بۆ بەرژەوەندی كرێكاران. 



بژی بەرخۆدانی نێونەتەوەیی لە ژێر دروشمی كرێكاران‌و چەوساوانی جیهان یەكگرن. 



مەكتەبی سیاسی 

حزبی شیوعی كوردستان 

1/5/20

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©