گوندێک کەرنتینە دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پرس میدیا

بەڕێوەبەری تەندروستىیی چوارتا، رایەگەیاند، دوای ئەوەی تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گوندی وڵیاوای شارباژێڕ تۆمارکرا، ئەمڕۆ گوندەکە کەرەنتین کرا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٥، ئاوات محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چوارتا رایگەیاند، دوێنێ هەینی ٢٠٢٠/٤/٢٤، تووشبویەکی تازەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە گوندی وڵیاوای شارباژێڕ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاوکرایەوە.

جەختیشیکردەوە: ئەمڕۆ بڕیاری کەرەنتینەى ئەو گوندەمان دەرکرد و دەستبەجێ تیمە تەندروستییەکانی بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تیمێکی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانیی و تیمی سوابى سلێمانى و تیمی قائیمقامیەت و ناحیەی زەلان چوونە ئەو گوندە.

بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چواریا، راشیگەیاند: ئەو تیمە نمونەى پشکنینیان لەبەرکەوتووانی تووشبووەکە وەرگرت و گوندەکە و دەوروبەری گوندەکەیان بەماددەى verkons ڕشاندوە، ئەو کەسەشیان دۆزییەوە کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە و بووەتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە و تووشکردنی ئەو هاووڵاتییە.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©