چین ماتەمینی گشتیی راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چین ماتەمینی گشتیی راگه‌یاند

چین ماتەمینی گشتیی راگه‌یاند

پرس میدیا 

حكومەتی چین بۆ رێزگرتن له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، سبه‌ینێ له‌سه‌رتاسه‌ریی وڵات ماته‌مینی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویكردەوە، سبه‌ینێ شەممە 4ی نیسان، لە كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی بۆ ماوەی سێ خولەك، بە بێدەنگی ده‌وه‌ستن و له‌سه‌رتاسه‌ریی وڵات جوڵه‌ ده‌ه‌وستێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێزگرتنێك له‌ گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لەپێناو رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان بەخشیوە. 

هه‌تا ئێستا لە چین سێ هەزار و 322 كەس بە كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر لە 81 هەزار كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون، به‌ڵام زۆرینه‌یان چاكبوونه‌ته‌وه‌و ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©