وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا 

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ھیچ جۆرە ماسكێكی چینی لە بازاڕەكان نەفرۆشراوەتەوە، كە لەلایەن وڵاتی چینەوە پێشكەش بە ھەرێمی كوردستان كراوە. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌نگۆی فرۆشتنه‌وه‌ی ماسكی چینی له‌بارزاڕه‌كانی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت "دوابەدوای بڵاوبوونەی هەواڵی فرۆشتنی ماسکی چینی لە بازارەکان ماوەیەکە وا پێشاندراوە گوایە ئەم هاوکاریانەن کە ولاتی چین پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوت تا ئێستا هیچ جۆرێك لەو ماسکانەی کە لە بازاردا هەیە وەكو هاوکاری لە وڵاتی چین وەرنەگیراوە". 

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ "کونسوڵخانەی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ جۆرێکی ماسك و پێداویستی پزیشکی و هاوکاریەکانیان کەوتبێتە بازاڕ". 


دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم: 

دوابەدوای بڵاوبوونەی هەواڵی فرۆشتنی ماسکی چینی لە بازارەکان ماوەیەکە وا پێشاندراوە گوایە ئەم هاوکاریانەن کە ولاتی چین پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوت تا ئێستا هیچ جۆرێك لەو ماسکانەی کە لە بازاردا هەیە وەكو هاوکاری لە وڵاتی چین وەرنەگیراوە لەهەمان کاتدا نەك تەنها ماسك، بەڵکو جۆرەها پێداویستی و ئامێرەکانی پزیشکی جۆری چینی لە بازاڕدا دەستدەکەوێت وە لەلایەن جۆرەها کۆمپانیا بۆ بازرگانی پێداویستی پزیشکی ئەم بابەتانە لە وڵاتی چین بەردەوام دەهێندرێتە کوردستان و عێراق و جیهانیش بۆ فرۆشتنەوەی لە بازارەکان. 

کونسوڵخانەی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ جۆرێکی ماسك و پێداویستی پزیشکی و هاوکاریەکانیان کەوتبێتە بازاڕ، لێرەدا وەکو وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم جۆرە نوسین و هەواڵانە وێرای ڕەتکردنەوەمان، پەرۆشی چەواشەکردنی هاووڵاتیان و رای گشتین، هیوادارین باوەڕ بەم جۆرە پڕوپاگەندانە نەکەن و نەبنە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە و ڕای گشتیش دڵنیا دەکەینەوە کەوا هەر دیاردەیەکی لەو جۆرە لە هەرشوێنێك ڕووبدات ڕێکاری توندی یاسایی دەگیرێتە بەر هەرکەسێك ئەنجامی بدات. 

وەزارەتی تەندروستی  حکومەتی هەرێمی کوردستان 

22ی نیسانی2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©