وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەهیچ شێوەیەک خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆناچێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەهیچ شێوەیەک خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆناچێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەهیچ شێوەیەک خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆناچێت

پرس میدیا 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا ئەگەر تا ٢ی مانگی داهاتوو دۆخی هەرێم ئاسایی نەبوویەوە پەنا ببەنە بەر خوێندنی ئۆنلاین و بۆ ئە ومەبەسەش دڵنیایی دەدات کە ئەمساڵی خوێندن نافەوتێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییلە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ چوارشەمە ئەنجومەنی وەزارەت کۆبووەتەوە و چەند بڕیارێکی گرنگی داوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دڵنیایی دراوە کە ئەمساڵی خوێندن نافەوتێت و ئەگەر تا ٢ی ئایار دۆخەکە ئاسایی نەبوویەوە ئەوا خوێندن دەبێتە ئۆنلاین.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە نۆ بڕیار دراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا یەکلایی کراونەتەوە ئەوانیش ئەمانەی خوارەوەن:

1. ئەنجومەنی وەزارەت دڵنیایی دەداتە هەمو قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان و کەسوکاریان کە ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەفیڕۆ ناچێت و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکە ڕێکاری زانستی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن. 

2. زانکۆکان بەردوام دەبن لە ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەوەی ئەگەر هەتا ڕێکەوتی (٢/٥/٢٠٢٠) نەتوانرا خوێندنی ئاسایی نێوکامپەس دەستپێبکاتەوە ئەوا خوێندنی ئەلکترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتکاری) دەستپێدەکات بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو بەشە کەمەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ کە نەخوێنراوە. 

3. لە حاڵەتی پیادەکردنی خوێندنی ئەلکترۆنی بە شێوازی (پاڵپشتکاری)، ئەوا لە چوارچێوەی سەربەخۆیی زانستی و ئەکادیمی دەستەڵات دەدرێتە زانکۆکان بۆ ئەوەی سەربەست بن لە بەکارهێنانی هەر جۆرە پلاتفۆرم و ئەپلیکەیشنێک کە لەگەڵ تایبەتمەندێتی زانکۆکانیاندا دەگونجێت بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ناوبراو. 

4. وەزارەتی خوێندنی باڵا هاوکاری زانکۆکان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفت و ئاڵنگاریانەی کە دێنە بەردەم جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە. 

5. ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە پێشتر دەستیان بە پڕۆسەی خوێندنی باڵا (دبلۆم/ ماستەر/ دکتۆرا) کردووە و لە قۆناغەکانی (کۆرسات، توێژینەوە، گفتوگۆی نامە)-دان ئەوا بە هەمان ‌شێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی درێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدەن. هەروەها ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە پێویستیان بە بەکارهێنانی تاقیگەی هەبێت، دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆ، هاوکاری دەکرێن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان لە تاقیگەکان ئەنجام بدەن بەمەرجی پابەندبوون بە رێکارە تەندروستییەکان. 

6. زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیش بەهەمان شێوازی زانکۆ حکومییەکان پێویستە پاپەندبن بە جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی سەرەوە. 

7. (دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیای جۆری) و (فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەوەی زانستی بەدواداچوونی بەردەوام دەکەن بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنی. 

8. وەزاەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بکرێت کە پاکێجی تایبەتی ئینتەرنێت بدەن بە زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابییان بەشێوەیەک کە خێرایی و نرخەکەی گونجاو بێت و ئەڕکی سەرشانییان کەم بکاتەوە. 

9. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانی بەڕێزەوە کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە یاسایی و داراییانەی کە دێنە ڕێگای جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©