پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

پارێزگاری سلێمانی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوا دەكات هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، لەم پەیام و پلانە تەندروستییە مرۆییە نیشتمانییەدا پشتیوایان بن و هانی ئەندام و لایەنگرو هەوادارو هەڵسوڕاوەكانیان بدەن بۆ (خۆپارێزیی و تاكپارێزیی).

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، پەیامێکی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوەدەکات، پابەندبوونی ئێوە، رێگای دووری دەربازبوون لەم پەتایە، كورت دەكاتەوە و مەترسییەكانی سەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆ دەرفەتەكانی ژیانەوە و بوژانەوە و ئاساییبوونەوەی بارودۆخەكان دەگۆڕێت.

دەقی پەیامەكە:

بەناوی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، سوپاسی خۆپارێزیی و پابەندیی و خۆڕاگریی و گیانی بەرپرسیارانەی هەموو هاونیشتمانیانی هۆشمەندو دانشمەندی پارێزگای سلێمانی و كوردستان و دامودەزگاكانی دەوڵەت و لایەنە سیاسییەكان و كەرتی تایبەتی نیشتمانیی و مێدیاكان و ڕێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان دەكەین.

بەرنامەی پێویست و فریادڕەسی نوێمان وەك پارێزگای سلێمانی، پەرەپێدانی كەلتوری خۆپارێزیی و تاكپارێزییە، بەو مانایەی هەریەكێكمان ببینە پزیشكی خۆمان و لە هەر كات و دۆخ و شوێن و كارێكدا بین، هەركەسەمان لەسەر بنەمای (پاراستنی خۆم؛ پاراستنی هەموومانە، پاراستنی خۆت؛ پاراستنی هەموو جیهانە)، ڕەفتار بكەین.

بۆ ئەوەی ژیان ئاسایی بكەینەوە و ژینگەی كارو چالاكیی ڕۆژانە دەستپێبكاتەوە، وادەخوازێت، تاك بە هۆشیاریی و هەستیارییەوە، خۆی خۆی بپارێزێت، دەوروبەرو كۆمەڵگایش سەرزەنشت و لێپرسینەوە لەگەڵ هەركەسێكدا بكات، كە سەرپێچی و سەركەشی و بێباكی لە خۆپارێزیی خۆیدا دەكات و، رێگە نەدەین هیچ كەسێك بەبێ ڕێكارو رێنماییە تەندروستییەكان، بەبێ دەستكێش و دەمامك، گوزەر بكات، كار بكات.

دەبێت خۆمان لە دروستكردنی قەرەباڵغی و بەریەككەوتن و تێكەڵاوبوون، بپارێزین، بۆئەوەی خۆمان و مرۆڤایەتیش بپارێزین.

هەر لێرەوە، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین، لەم پەیام و پلانە تەندروستییە مرۆییە نیشتمانییەدا پشتیوانمان بن و هانی ئەندام و لایەنگرو هەوادارو هەڵسوڕاوەكانیان بدەن بۆ (خۆپارێزیی و تاكپارێزیی)و پابەندبوونی تەواو بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە.

پابەندبوونی ئێوە، ڕێگای دووری دەربازبوون لەم پەتایە، كورت دەكاتەوە و مەترسییەكانی سەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆ دەرفەتەكانی ژیانەوە و بوژانەوە و ئاساییبوونەوەی بارودۆخەكان دەگۆڕێت.

بەهەمان شێوە داوا لە هەموو دەزگاو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەین پشتیوانیی تەواوی ئەم پەیامی (خۆپارێزیی و تاكپارێزیی)یە بن، بۆئەوەی بە هەموومان ژیان لە مردن ڕزگار بكەین.

لە بەشداریی و پشتیوانیی هەمووتان دڵنیاین،

چاوەڕوانی هیممەتی مەردانەتانین.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر

پارێزگاری سلێمانی

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا


٥ / ٤ / 2020


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©