لەم پارێزگایەی هەرێم تەنها یەک حاڵەتی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەم پارێزگایەی هەرێم تەنها یەک حاڵەتی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە

لەم پارێزگایەی هەرێم تەنها یەک حاڵەتی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە

پرس میدیا

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "تەنها یەک حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماوەتەوە". 

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "سەرجەم تووشبووەکانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چاکبوونەتەوە، جگە لە یەک حاڵەت ئەویش لە ژێر چاودیریدایە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو تووشبووانەی چاکبوونەتەوە سەرجەمیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لێدوانی لەو بارەیەوە داوە و پشتڕاستی کردووەتەوە". 

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٣٣٧ تووشبووی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٤ تووشبوو چاکبوونەتەوە. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©