سەرۆكە گەنجەكەی كۆریای باكور باری تەندروستی لەوپەڕی مەترسیدایە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆكە گەنجەكەی كۆریای باكور باری تەندروستی لەوپەڕی مەترسیدایە

سەرۆكە گەنجەكەی كۆریای باكور باری تەندروستی لەوپەڕی مەترسیدایە


پرس میدیا 

رۆژی 12 ئەم مانگە نەشتەرگەری دڵ بۆ سەرۆكی كۆریای باكور دەكرێت و دەزگای ھەواڵگری ئەمریكی و حكومەتی كۆریای باشوور و تەنانەت چین چاوەڕوانی ژیانی كیم جۆن ئۆن دەكەن.

رۆژی ٢١ی نیسان كەناڵی سی ئێن ئێن ھەواڵەكەی بڵاوكردەوە، كە كیم جۆنگ ئونی تەمەن 36 ساڵ دوای تێكچوونی باری تەندروستی نەشتەرگەری دڵی بۆ دەكرێت و تائێستا دیار نییە كەباری تەندروستی چۆنە. 

بەگوێرەی میدیاكان ئەمەریكا لە نزیكەوە چاودێری دۆخی تەندروستیی كیم جۆنگ ئۆنی رێبەری كۆریای باكوور دەكات، هەروەك پێشبینی دەكات لەحاڵەتی كۆچی دوایی كیمدا دەسەڵات بۆ یەكێك لە ئەندامانی خێزانی فەرمانرەوا بگوازرێتەوە كە ئەویش خوشكەكەیەتی.

لەو بارەیەوە رۆبەرت ئۆبرایان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی لەبارەی دۆخی تەندروستی كیم لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەڵێت: زۆر بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرتانە دەكەین.

دەشڵێت، گریمانەی بنەرەتی ئەوەیە كە دەسەڵات بۆ یەكێك لە ئەندامانی خێزانی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە دەگوازرێتەوە.

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا  باسیلەوەشكردووە، هێشتا زووە باس لەوە بكەین، نازانین دۆخی تەندروستی كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی پارتی دەسەڵاتدار چۆنە، بۆیە سەیر دەكەین بزانین دۆخەكە بەرەو كوێ دەڕوات.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©