سعودیه له‌باره‌ی نوێژی ته‌راویح بڕیاری دا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سعودیه له‌باره‌ی نوێژی ته‌راویح بڕیاری دا

سعودیه له‌باره‌ی نوێژی ته‌راویح بڕیاری دا

پرس میدیا 

بڕیارده‌ری ئاینی سعودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا نوێژی ته‌راویح له‌ماڵه‌وه‌ بكه‌ن. ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت نوێژی جه‌ژنیش له‌ماڵه‌وه‌ ده‌كرێت. 

شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لشێخ بڕیارده‌ری ئاینی سعودیه‌، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، پێویسته‌ له‌مانگی ره‌مه‌زانیشدا هاوڵاتیان پابه‌ندبن به‌رێنمایی و رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها فتواشی داوه‌ "پێویسته‌ هاوڵاتییان نوێژی ته‌راویح له‌ماڵه‌وه‌ بكه‌ن، چونكه‌ نوێژی ته‌راویح فه‌رز نیه‌و سوننه‌ته‌". 

بڕیاریده‌ری ئایینی سعودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ماڵه‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ بهم ‌شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بانگبێژه‌كان له‌ناو مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ بانگ بده‌ن، به‌ڵام نوێژكردنه‌كه‌ به‌بێ گوتار ده‌بێت و هاوڵاتیانیش له‌ماڵه‌كانیان ده‌بێت نوێژ بكه‌ن". 

هه‌تاوه‌كو ئێستا له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، 7 هه‌زارو 142 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 87 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌زارو 49 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌و په‌تا‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©