بەم مەرجانە شۆفێرانی تاکسی دەتوانن کار بکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەم مەرجانە شۆفێرانی تاکسی دەتوانن کار بکەن

بەم مەرجانە شۆفێرانی تاکسی دەتوانن کار بکەن

پرس میدیا

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "شۆفێرانی تاکسی دەتوانن بە چەند مەرجێک کار بکەن". 

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "شۆفێرانی تاکسی لە هەرێمی کوردستان دەتوان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە و بەڵام بە چەند مەرجێک". 

مه‌رجه‌كان: 

- ده‌بێت شۆفێران ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن. 

- ته‌نها رێگه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی دوو سه‌رنشین ده‌درێت و ده‌بێت له‌ كوشینی دواوه‌ دابنشین. 

- هیچ شۆفێرێك بۆی نییه‌ هاتوچۆ به‌ سه‌رنشینان بكات ئه‌گه‌ر سه‌رنشینان ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن. 

- كاركردنی تاكسی به‌ شێوه‌ی تاك و جووت ده‌بێت به‌ پێی رۆژه‌كانی مانگ. بۆ نموونه‌ له‌ رۆژانی جووت واتا رۆژی 24ی مانگ ژماره‌ جووته‌ (كۆتایی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل) و رۆژه‌ تاكه‌كانیش ژماره‌ تاكه‌كان ده‌توانن كار بكه‌ن. 

- هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به‌ رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت. 

- شۆفێری تاكسی ده‌بێت به‌ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پاك بكاته‌وه‌. 

- ده‌بێت شۆفێران هه‌ر چوار جامی تاكسییه‌كانیان تا نیوه‌ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©