پشتیوان سادق: پێویستە خەڵك پەند لەپرسەكەی گەڕەكی كارێزان وەربگرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پشتیوان سادق: پێویستە خەڵك پەند لەپرسەكەی گەڕەكی كارێزان وەربگرێت

پشتیوان سادق: پێویستە خەڵك پەند لەپرسەكەی گەڕەكی كارێزان وەربگرێت


پرس میدیا

وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەهاوڵاتیان دەكات بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان لەبەریەكەوتن دوور بخەنەوە و پێویستە پەند لەپرسەی گەڕەكی كارێزان وەربگیرێت.

پشتیوان سادق، لەپەیامێكدا رایگەیاندووە، ھەموو جیھان بەھۆی ئەم پەتای ڤایرۆسە، جموجۆڵی لەڕووی بازرگانی ئابوری و كۆمەڵایەتی ئاینی وەستاوە و زەرەرو زیانێكی زۆری گیانی و دارایی بەرھەموو تاكێكی ئەم جیھانە كەوتووە.

ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی گرنگە، خۆپاراستن لەھەموو بەریەك كەوتنێك بەتایبەتی پرسەكان لەماڵ، پرسەی گەڕەكی كارێزان پێویستە پەندی لێ وەربگرین، لەم كاتانەدا كە خەڵكی لەڕووی دارایی و دەروونی لەدۆخێكی ناخۆشدایە، زەرورە ھیچ قسەو قسەڵۆك و گوتاری نابەرپرسانە ھەبێت كە ببێتە ھۆی دڵەڕاوكێ و شێواندنی ئاسایشی تەندروستی و كۆمەڵایەتی و سیاسی لەكوردستان پێویستە ھەمووان ئەم بابەتانە وەلا بنێین وەك ھەموو وڵاتانی دونیا تەنیا سەلامەتی كوردستان ئامانج و دروشیان بێت.

وەزیری ئەوقاف باسیلەوەشكردووە، زۆر سوپاس بۆ ھەر قسەیەكی خێری مامۆستایانی ئاینی بۆ خزمەتی ئایین و كوردستان، دڵنیاین چۆن لەرابردوودا درێخیان نەكردوە لەئێستاو ئایندەش درێخی ناكەن ، ھەڵوێستەجوانەكان لای خودای گەورە و لای دڵسۆزان بەگرنگی ھەژمار دەكرێن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان بڵاوەیان بەپرسەیەك كرد لەیەكێك لەگەڕەكەكانی هەولێر و هاوكات هەفتەی رابردووش بەهۆی دوو پرسەی گەڕەكی كارێران لەشاری هەولێر زیاتر لە 100 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 11 گەڕەكی شاری هەولێر كەرەنتینە كران، هەر بەو هۆیەشەوە وەزارەتی تەندروستی بنەماڵەی هەردوو پرسەكەی دایە دادگا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©