وەزیرانی تەندروستی G20 بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا كۆده‌بنه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیرانی تەندروستی G20 بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا كۆده‌بنه‌وه‌

وەزیرانی تەندروستی G20 بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا كۆده‌بنه‌وه‌

پرس میدیا 

وڵاتانی G20 لەسەر ئاستی وەزیرانی تەندروستی بە سەرۆکایەتی سعودیە بۆ گفتوگۆکردن له‌باریی رێگاکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كۆده‌بنه‌وه‌.

تەلەفزیۆنی فەرمی سعودیە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ وڵاتانی G20 بەسەرۆکایەتی تۆفیق ئەلرەبیعیە، وەزیری تەندروستی سعودیە كۆبوونه‌وه‌ی دەستییپێکردووه‌، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆڤید-19 و بەرەنگاربونەوەی ئەو رەوشە نائاساییانەی کە بەهۆی بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە روبەڕویان بووەتەوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ کۆبونەوەکە لەسەر داوای عه‌ره‌بستانی سعودیە بووه‌، بەمەبەستی یەکخستنی هەوڵەکانیان لە پێناو بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كه‌ هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه ‌16ی ئەم مانگە عه‌ره‌بستانی سعودیە کە لە ئێستادا سەرکردایەتی کۆمەڵەی G20 دەکات، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کۆمەڵەکەیان 500 ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتی هەوڵە جیهانییەکان لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تەرخاندەکات. 

تائێستا له‌سه‌رتاسه‌ریی جیهان 2ملیۆن و 580 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هه‌روه‌ها 161 هەزار و 904 کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©