سەندیكا كرێكاران 10 داواكاری ئاڕاستەی حكومەت دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەندیكا كرێكاران 10 داواكاری ئاڕاستەی حكومەت دەكات

سەندیكا كرێكاران 10 داواكاری ئاڕاستەی حكومەت دەكات


پرس میدیا

لقی سلێمانی سەندیكای كرێكاران راگەیەندراوێكی 10 خاڵی  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خوێندەوە و تیایدا داوایكرد هێنانی كرێكاری بیانی بۆ هەرێم سنورداربكرێت و كێشەی كرێكارانی گرێبەست لە هەردوو كەرتی تایبەت و گشتی چارەسەربكرێت.

لقی سلێمانی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان  لەداواكارییەكانیان هاتووە،"هێنانی كرێكاری بیانی لەلایەن خاوەنكار و كۆمپانیاكان سنوردار بكرێ‌ و سەندیكای كرێكاران ئاگادار و هەماهەنگ بن بەمەبەستی تۆماری و زانیاری تەواو و شێوازی گرێبەست بە ئامانجی داكۆكی لە مافەكانیان."

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخرایەرو،"لەكاتی پێدانی مۆڵەتی كاركردنی جۆراوجۆر بەكۆمپانیاكان و گرێبەستی كار ئاگاداری سەندیكای پیشە بكرێتە مەرج بەمەبەستی پابەندكردنی كرێكار و خاوەنكار لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی. هاوكات قەرەبوكردنەوەی كرێكارانی بیناسازی لەلایەن وەزارەتی كارەوە كەبەهۆی كەرەنتینەوە بێ كاربون"

ئاماژەیان بەوەشكرد،"چاودێری وردو زیاتری خاوەنكارو كۆمپانیاكان بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی سەلامەتی پیشەی بە پێی بەندەكانی 107-108 لە یاسای كاری ژمارە 71 ساڵی 987، و چارەسەركردنی كێشەی كرێكارانی گرێبەستی كاتی لە هەردو كەرتی گشتی و تایبەت، بەتایبەتی دەستەبەركردنیان، هەروەها بەگەڕخستنی پارەی پاشەكەوتی كرێكاران لەپڕۆژەی وەبەرهێنان لەخزمەتی كرێكاراندا"

دەقی راگەیەندراوەكە:
بەبۆنەی (1)ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران
كرێكارانی بیرووبازو رۆژی (1)ی ئایارتان پیرۆز بێت، بەمەبەستی هێنانەدی خواستەكانی كرێكاران كە گرنگترین چینن بۆ بنیادنانی كۆمەڵگاو پێشخستنی ئابوری، ژیانێكی شایستە بۆ ئێوەی كرێكاران‌و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بەئەركی هەمیشەیی خۆمانی دەزانین بەرگریكاری مافەكانتان بین، بۆیە دوپاتی دەكەینەوە تابەدیهێنانی ئامانجەكانتان فشار دەخەینە سەر وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئاوڕێكی جدی لەم چینە گرنگە بدەنەوە، بەدەركردنی یاساو رێنمایی تالایەنی كەمی بژێوی رۆژانەتان دابین بكەن. بۆیە ئەمانەوێت هەموو لایەك لەكاری ئێوە ئاگادار بكەینەوە لەنەهامەتی‌و بەرەو رووخانی ژێرخانی ئابوری‌و برسی بوونی ئەم چینە گرنگە. كە بەدروشمی (ئەبێ‌ لەخەمی نانی ئەمڕۆ بۆ بژێوی سبەی دابن) بۆ ژیان‌و گوزەرانیان.
بەڕێزان لای هەموان ئاشكرایە كە چینی كرێكاران هێزێكی كاریگەر‌و سەرەكین لەئاوەدان كردنەوەی ئەم نیشتمانە بەڵام بەداخەوە ئەم چینە وێڕای ئەرك‌و ماندوبونێكی زۆر تائێستا بێ‌ بەشن لەزۆر مافی ڕەوای خۆیان سەرباری ئەوەش رۆژانە توشی روداوی كارو مەترسیەكانی تەندروستی‌و بێ‌ كاری دەبنەوە لەناوەندەكانی كاردا.
كە لەساتەوەختێكدا لە كوردستان یادی (1)ی ئایار دەكەینەوە وڵاتەكەمان لەدۆخێكی ئابوری نالەبارو كارەساتێكی مرۆیی تەندروستی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) بونی هەیە، بەڵام هەموو ئەمانە نامان وەستێنێ‌. بۆ جارێكی تر جەخت لەناوەڕۆكی یاداشت نامەمان بەژمارە (75) لە ڕێكەوتی 8/4/2020و بەلاغی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە رێكەوتی 21/4/2020 دەكەینەوە بۆ جێ‌بەجێ‌ كردنی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی. بۆیە بەردەوام دەبین لەخەباتی پیشەییمان بۆ بەدەستهێنانی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1- هێنانی كرێكاری بیانی لەلایەن خاوەنكار و كۆمپانیاكان سنوردار بكرێ‌ و سەندیكای كرێكاران ئاگادار و هەماهەنگ بن بەمەبەستی تۆماری و زانیاری تەواو و شێوازی گرێ‌ بەست بە ئامانجی داكۆكی لە مافەكانیان. 
2- لەكاتی پێدانی مۆڵەتی كاركردنی جۆراو جۆر بەكۆمپانیاكان و گرێ‌ بەستی كار ئاگاداری سەندیكای پیشە بكرێتە مەرج بەمەبەستی پابەندكردنی كرێكار و خاوەنكار لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی.
3- چاودێری وردو زیاتری خاوەن كارو كۆمپانیاكان بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی سەلامەتی پیشەی بە پێی بەندەكانی 107-108 لە یاسای كاری ژمارە 71 ساڵی 987.
4- چارەسەركردنی كێشەی كرێكارانی گرێبەستی كاتی لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت، بەتایبەتی دەستەبەر كردنیان. 
5- قەرەبووكردنەوەی كرێكارانی بیناسازی لەلایەن وەزارەتی كارەوە كەبەهۆی كەرەنتینەوە بێ كار بوون.
6- بەگەڕخستنی پارەی پاشەكەوتی كرێكاران لەپڕۆژەی وەبەرهێنان لەخزمەتی كرێكاراندا.
7- حكومەت قەرەبووی شۆفێرانی تەكسی‌و پاسەكانی ناوشارو دەرەوەی شار كە بەهۆی پابەندبوونیان بەقەدەغەی هاتووچۆ ببەخشرێت لەڕسوماتی ساڵانەو كارتی كاركردنیان.
8- پابەندكردنی خاوەن كار و پڕۆژەكان بە هەڵبژاردنی لیژنەی سەندیكایی لە شوێن كارەكان دا بە پێی یاسای ژمارە (52) ساڵی (1987) بۆ داكۆكی كردنی مەیدانی كرێكاران لە ناوەندەكانی كاردا.
9- كارگەكان‌و خاوەن كۆمپانیاكان رێگر نەبن لەبەردەم سەندیكای كرێكاران بە تایبەت بۆ دروست كردنی لیژنەی سەندیكایی یان دیاری كردنی نوێنەرەكان لە كاتێكدا بە پێی یاسای ڕێكخستنی سەندیكایی ژمارە 52 ساڵی 1987 و یاسایی كاری ژمارە 71 ساڵی 1987 ڕێگا پێدراوە.
10- داواكارین لەحكومەت بودجەیەكی تایبەت دابین بكات بۆ بیمەی بێكاری.
هەر شادو سەركەوتووبن..
یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان
لقی سلێمانی
(1)ی ئایاری 2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©