فەرهاد سەنگاوی: هەڵەی ئەم حوكمڕانییە ڕەنجی 100 ساڵ تێکۆشانی خستووەتە مەترسییەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فەرهاد سەنگاوی: هەڵەی ئەم حوكمڕانییە ڕەنجی 100 ساڵ تێکۆشانی خستووەتە مەترسییەوە

فەرهاد سەنگاوی: هەڵەی ئەم حوكمڕانییە ڕەنجی 100 ساڵ تێکۆشانی خستووەتە مەترسییەوە


پرس میدیا

فەرهاد سنگاو رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو حوکمڕانییە هەڵە و چەوتەی حکومەتی هەرێم  وایکردوە خەباتی سەد ساڵی ڕابردوی گەلەکەمان خەریکە بە با ئەچێت.

فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، به‌ ئاژانسی هەواڵی  فورات راگه‌یاندووە، "لە 100 ساڵی ڕابردودا هەلومەرجی ناوخۆیی کوردستان بەو جۆرە داڕزاوی و داوەشاوی و بەو جۆرە وێرانەییە، بە تایبەتی ناو دەرونی مرۆڤی کورد و ناو کۆمەڵگای ئێمە لە مێژوی ڕابردودا پێم وانیە وێنەی هەبوبێت. خەڵکی دەڵێن، حوکمڕانی خۆماڵییە بەڵام لە ڕاستیدا حوکمڕانی خۆماڵی نییە، ئەو حوکمڕانییە هەڵە و چەوتە وایکردوە نەک خەباتی سەد ساڵی ڕابردوی گەلەکەمان خەریکە بە با ئەچێت، بەڵکو کارێکی کردوە کە شەش هەزار ساڵ لەمەو پێشیش کەوتوەتە ژێر پرسیار. پەند، زمان،  گۆرانی، هونەر، ئەدەب، پەروەردە و کەڵچەر هی پێنج بۆ شەش هەزار ساڵ پێش ئێستایە، کە گەیشتوەتە دەستی ئێمە، ئێمە دروستمان نەکردوە ئەمڕۆ، ئەوانەش خەریکن هەڵەوەشێن".

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەگەر ببینیت زمانی کوردی زۆر وێران بوە، حەسەن زیرەک هونەرمەندی بلیمەت لە ساڵی 1972 کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی شەستەکان گۆرانیی وتوە، بەڵام لە ئێستادا گۆرانییەکانی کراوە بە ڕیکلامی برنج، بە بێ ئەوەی پرس بە بنەماڵەکەی بکرێت بە بێ ئەوەی پرس بە میلەتێک بکرێت گۆرانییەکانی کراوە بە ڕیکلامی چای، ئەمە وێران بونە".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لە وڵاتی ئێمە بەداخەوە هیچ سیستەمێک و هیچ دیسپلینێک لە جێی خۆی نەماوە، زۆربەی زۆری ئاوازە کوردییەکان و مەقامە کوردییەکان کراونەتە سەر قورئان و حەدیسەکان، لە مزگەوتەکاندا مەلاکان هەمو مەقامە کوردیەکانیان بردوە و بەکاری ئەهێنن کە مرۆڤ سەری سوڕ دەمێنێت، ئەمانە گۆرانی بوون و مەقامی سێگا، چوار گا، نەهاوەند، ڕەست و بەیات بوون کەچی کراوە بە حەدیس و ئایەت". 

سەنگاوی باسیلەوەشكردووە، "هیچ میلەتێک هاوشێوەی ئێمەی بەسەر نەهاتوە، بزووتنەوەیەکی ئیخوانی ئەردۆغانی قەتەری هاتوە لە کوردستان تەراتێن دەکات، ناوی مناڵیان هەموی کرد بە موسەنا، ئوسامە، ئەنەس و سوهەیب، ئێمە چیمان ماوە تاڵان نەکرێت. ناوەکانمان، جلوبەرگەکانمان، زمانەکەمان، کەڵچەرەکەمان و مێژوەکەمان هەموی وێران بوون. وردەکارییەکان زۆرن و ئێمە ڕەوشمان زۆر خراپە".


دەربارەی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییەی زینی وەرتێ و بەجێکردنی هێز لە لایەن پارتییه‌وه‌ لە سنوری یەکێتی فەرهاد سەنگاوی ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئێمە پێویستمان بوو کە هێزی یەکێتی و پارتی ببێت بە لەشکرێکی نیشتمانی، بەڵام پارتی واناڵێت بەڵکو پارتی دەیەوێت هێز تەسلیمی ئەو بکرێت، ئەگەر یەکگرتنەوە بەو شێوەیە بێت ئێمە تەسلیم نابین.

پێشی وایە، زینی وەرتێ پێشمەرگەی یەکێتی لێبوە و لە چەند ساڵی ڕابردودا بردراون بۆ شەڕی داعش، بەیانیانێک لەخەو هەڵدەستین زینی وەرتێ پارتی لێیە، دەپرسیت ئاخۆ چی دەکەی لێرە؟ لە وەڵامدا پێمان دەڵێن، هاتوین بۆ گرتنی قاچاخچی. وەرتێ نە سنورە و نە قاچاخچیی لێیە ئیتر ئەم فلیمە چیە، دیسان شەڕێکی تر؟، پاشان دەشڵێن، شەڕی براکوژی، بەڵام شەڕی براکوژی دەبێت هەردوو لایەن کورد بن نەک لایەنێک دەوڵەتێکی داگیرکەر هانی بدات و منیش پێی بڵێم برا".


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©