وەبەرهێنانی هەرێم: زیاتر لە 1055 پڕۆژەمان ئامادەکردووە بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەبەرهێنانی هەرێم: زیاتر لە 1055 پڕۆژەمان ئامادەکردووە بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی

وەبەرهێنانی هەرێم: زیاتر لە 1055 پڕۆژەمان ئامادەکردووە بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی


پرس میدیا

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەزار و 55 پڕۆژەی وەبەرهێنانیان ئامادەکردووە و لە ئەمڕۆوە دەیخەینە بەردەم وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی.


محەممەد شوکر سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەكی  ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، "پلانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی وەبەر‌هێنان و بە بەشداریی وەزارەتە پەیوەنیدارەکان و چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد،  "پلانەکە لە 1055 پڕۆژەی وەبەرهێنان پێکهاتووە، کە لەو ژمارەیە 461 پڕۆژەی بۆ کەرتی پیشەسازی، 227 پڕۆژەی بۆ کەرتی تەندروستی، 113 پڕۆژەشی بۆ کەرتی گەشتوگوزار و شوێنەوار و ئەوانی دیکەی پڕۆژەی تەواوکەری 1055 پڕۆژەکەیە".

باسیلەوەشكرد، لەو پڕۆژانە 11 ناوچەی پیشەسازی تێدایە کە هەر ناوچەیەکی پیشەسازی 3000 بۆ 3500 کارگەی مامناوەند و بچووک لە خۆدەگرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران ئەوەشی وت،"ئەو ناوچە پیشەسازییانە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 200 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت".

ئەوەشیخستەڕوو، "لە هەرێمی کوردستان 120 کارگەی پیشەسازیی گەورەمان هەیە، کە دەتوانێت لە بەشێکی پێداویستییە ناوخۆییەکان دابینبکات و بەشێکیشی هەناردەی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دەکرێت".

جەختی لەوەشكردەوە، "ئەو پڕۆژانە دەتوانن لە داهاتوودا بە ملیاران دۆلار بۆ هەرێمی کوردستان فەراهەم بکەن".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوەش کرد "ژمارەیەک پڕۆژەی هەرێمییش ئامادەکراوە کە لە ڕێگاوبانی خێرا، هێڵی شەمەندەفەر و دروستکردنی بەنداوی بچووک و گەورە پێکهاتوون و دەخرێنە بەردەستی وەبەرهێنەران".

سەبارەت بە کۆی پلان و پڕۆژەکان  رونیشیكردەوە، "پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پێداویستیی ئەو ناوچانە دابەشکراون و پلان لە وەزارەتەکان و پارێزگاکان بەپێی پێداویستییان وەرگیرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©