پرس میدیا
بەگوێرەی راپۆرتیك دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، زیانی 11 ملیار دۆلاری به‌ئابووریی عێراق گه‌یاندووه.
كۆمپانیای سۆمۆ لەراپۆرتیكیدا ئاماژەی بەوەداوە، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت لەبازاڕەكانی جیهان، تەنیا له چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، عێراق 11 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو.
ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ، ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، عێراق بڕی 409 ملیۆن و 96 هه‌زار و 972 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه، كه به‌های هه‌ر به‌رمیلێك 38 دۆلار بووە، به‌وه‌ش كۆی گشتی داهاتی ئه‌و چوار مانگه، نزیكەی 15 ملیار و 391 ملیۆن و 201 هه‌زار دۆلار بووه.
ئەوە لەكاتیكدایە كە لەچوار مانگی سەرەتای 2019، داهاتی نەوتی عێراق 26 ملیار و275 ملیۆن و 283 هه‌زار دۆلار بوو، بەو پێیەش ئەمساڵ نزیكەی 11 ملیار دۆلار كەمیكردووە.
No comments:
Post a Comment