لەماوەی مانگێكدا 13 هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەماوەی مانگێكدا 13 هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون

لەماوەی مانگێكدا 13 هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون

پرس میدیا 

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، كە تەنیا لەمانگی رابردوودا 13 هاوڵاتی كورد لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون. 

لەراپۆرتیكدا رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوە داوە، كە لە ماوەی مانگی نیسان دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، برووجێرد، سنە و ئورمیە جێبەجێ کراوە. 

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو سێزدە کەسەی کە لە سێدارە دراون، کەسێکیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، کەسێک بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەكان و ١١ کەسی دیکە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە. 

رێخراوی هەنگاو ئەوەشی روونكردووەتەوە، كەزیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٨ حاڵەت بووە، لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە. دوو کەس لە کرماشان، دوو کەس لە ئورمیە و کەسێکیش لە لوڕستان لەسێدارە دراون. 

هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ٢٥ هاوڵاتیی کورد لەسێدارە دراون. لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١٢ حاڵەت و لە مانگی چوارەم ١٣ حاڵەت تۆمار کراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©