لەماوەی دو مانگدا 20 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەماوەی دو مانگدا 20 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە

لەماوەی دو مانگدا 20 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە

پرس میدیا 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگرى شارستانى سۆران رایدەگەیەنێت، لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا 34 روداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون. 

لەراگەیەنراویكدا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگرى شارستانى سۆران ئاماژەی بەوەكردووە "لە 10ی ئازار تاوەکو 10ی ئایار (20) روداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر، (8) روداوی ون بوون و هەڵدێرانی هاولاتیان و (6) روداوی لافاو تۆمارکراون". 

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە بەهۆی روداوەکانی ئاگر کەوتنەوە (13) ماڵ، چوار ئۆتۆمبێل، بەنزینخانەیەک، دوکان و دەواجینێک سوتاون. 

هاوكات بەرگرى شارستانى سۆران باسی لەوەشكردووە، هێزەکانیان توانیویانە چوار هاوڵاتی رزگار بکەن و هەروەها بەهۆی لافاوەوە چوار ماڵ، کۆگایەک و نەخۆشخانەیەک زیانیان بەرکەتووە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©