وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر له‌ هه‌زار پشكنین ئەنجامدراوە، به‌ڵام هیچ تووشبوویه‌كی نۆێ تۆمارنەكراوە. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٨٥) پشكنین ئەنجام دراوە، به‌ڵام دەرەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە. 

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌ت، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٣٨٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٣٢) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان. 


ده‌قی راگه‌یه‌نراوی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٦٩) 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە: 

1. كەرەنتین 

تاوەكو ئەوڕۆ (٩٦٩٤) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٢٦٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٦٢) لە هەولێر، (١٦٠) لە سلێمانی، (٧١٦) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٤٢٧) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتیان (١٣) هاووڵاتی بوو. 

2. پشكنین 

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٨٥) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٣١٠) هەولێر، (٤٧٢) سلێمانی، (٣١٨) دهۆك، (.) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٨٥) سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە. 

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٤٤٥٠١) پشكنین بووە) 

3. ئاماری گشتی 

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٣٨٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٣٢) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان. 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

وەزارەتی تەندروستی 

حكومەتی هەرێمی كوردستان 

٣ی ئایاری ٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©