ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنا لەجیهان بڵاوكرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنا لەجیهان بڵاوكرایەوە

ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنا لەجیهان بڵاوكرایەوە

پرس میدیا 

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 82 هەزار تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و كۆی گشتی تووشبووانیش بۆ سەروو سێ ملیۆن و 500 هەزار كەس بەرز بووەتەوە. 

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 4ی ئادار، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنات گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 566 هەزار و 804 کەس. 

هەروەها تاوەكو ئێستا ملیۆنێک و 156 هەزار و 800 تووشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. 

هاوكات هەر بە گوێرەی ئامارەكە، 248 هەزارو 304 تووشبوو گیانی لەدەستداوە. 

هەر بەگوێرەی ئامارەكان، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە یەك ملیۆن و 188 هەزار و 384 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 68 هەزار و 600 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 178 هەزار و 412 کەسیش چاکبوونەتەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©